ستاندەر
دەسەڵاتدارانی چین رایدەگەیەنن زیاتر لە 90%ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بە تەواوی چاك بوونەتەوە و گەراونەتەوە ماڵەكانیان.
دەستەی کاروباری تەندروستی وڵاتی چین، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، ئامارەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە رۆژنانە ژمارەی توشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین بەرەو كەمبونەوە دەچێت، ئێستا لە کۆی زیاتر لە 81 هەزارکەس کە توشبووی ڤایرۆسەکە بوون زیاتر لە72 هەزارکەسیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.
راشیگەیاندووە چەند رۆژێكە حاڵەتی نوێی تووش بوون بە كۆڕۆنا تۆمار نەكراوە.