چین زانیاری نوێ لەبارەی دۆخی تووشبوانی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 314 جار بینراوە

ستاندەر

دەسەڵاتدارانی چین رایدەگەیەنن زیاتر لە 90%ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بە تەواوی چاك بوونەتەوە و گەراونەتەوە ماڵەكانیان.

دەستەی کاروباری تەندروستی وڵاتی چین، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، ئامارەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە رۆژنانە ژمارەی توشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین بەرەو كەمبونەوە دەچێت، ئێستا لە کۆی زیاتر لە 81 هەزارکەس کە توشبووی ڤایرۆسەکە بوون زیاتر لە72 هەزارکەسیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.

راشیگەیاندووە چەند رۆژێكە حاڵەتی نوێی تووش بوون بە كۆڕۆنا تۆمار نەكراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.