زورفی بەتوندی دژی ئەوە دەوەستێتەوە کە بژاردەیەکی ئەمریکی بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر

عەدنان زورفی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە نوسینێکیدا لە واڵی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕەتیدەکاتەوە بژاردەیەکی ئەمریکی بێت و ڕایدەگێنێت کە بژاردەیەکی نیشتیمانی و عێراقییە.

هەروەها دەڵێت ئەو تێگەیشتنەی پێیوایە ئەگەر کەسێک بەهۆی ناخۆشی بارودۆخی وڵات و زوڵم و زۆری نیزامی رابردوو ناچاربووبێت ڕوو لە ئەمریکا بکات بەچونی بۆ ئەمریکا بووبێت بە ئەمریکی تێگەیشتنێکە ئەقڵ قبوڵی ناکات.

ئەو لێدوانەی زورفی لەکاتێکدایە بەشێک لە لایەنە شیعەکان بەهۆی نزیکی ناوبراو لە ئەمریکا ڕەتیدەکەنەوەو پێیان وایە ڕاسپاردنی زورفی بژاردەی ئەمریکایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.