ئارام هادی
ئه‌رێ به‌ڕاست (خه‌ڵكی ئێمه مانه‌وه له كه‌ره‌نتینه به مەساجەکە و توشبون به كۆرۆنا به ئایدز تێگه‌یشتون)؟!!، واپێی شه‌رمه خه‌ڵك بزانێت جه‌نابیان توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوه یا له ده‌ره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ناچێته كه‌ره‌نتینه‌وه؟ ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌به‌ر ته‌ندروستی خۆت و چوارده‌وره‌كه‌ت باشترین جێگه بۆ گه‌ڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات مانه‌وه‌یه له كه‌ره‌نتینه‌دا، وه‌ك چۆن باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌سی توشبو به ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌په‌له په‌یوه‌ندیكردنیه‌تی به لایه‌نی ته‌ندروستی و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا تاكاتی چاكبونه‌وه، له‌وه‌ش باشتر بۆ كه‌سی توشبو ئاشكراكردنی به‌ركه‌وته‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌و ماوه دیاریكراوه‌ی كه ڕاگه‌یه‌ندراوه تا ناوی سه‌رجه‌م كه‌سه‌كان به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بدات بۆ ڕێگه‌گرتن له توشبوی زیاتر.
ئه‌زیزم ده‌بێت تۆ باشتر له‌وه تێبگه‌یت كه ئه‌م ڤایرۆسه دەردێکی جیهانیە و بەو حوکمەی لەکەسێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکیتر ڕۆژ دوای ڕۆژ تەشەنەی زیاتر دەکات، لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە کەمێک ئاگاداری ڕەوشی چین و ئیطاڵیا و ئیرانیش هەین کە خەڵک بەلێشاوتوشی دەردەکە دەبن و تەنانەت نەخۆشخانە و پزیشکەکانیان فریای چارەسەری توشبوەکان ناکەون و خەڵک لە شەقامەکاندا کەوتون، بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاو بونەوەی زیاتر و کۆنترۆڵکردنی پێویستمان بەوە هەیە لەماڵەکانمان بمێنینەوە و ئەوانەش لەدەرەوە گەڕاونەتەوە پەیوەندی بەکەرەنتینەکانی حکومەت بکەن و هەروەها هەرتوشبویەکی تازەش بەپەلە خۆی ڕادەستی تیمی تەندروستی بکات، هیچ شه‌رمێكی تیانیه كه تۆ یا من ئه‌مڕۆ و به‌یانی ببینه هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه، بەڵکو شه‌رمه‌كه له شاردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دایه نه‌ك ئاشكراكردنی.
“ئەو عەیامە گوزەشت” کوێمان بوێت بچین و چیمان پێباشبو ئەنجامی بدەین، خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم ژیانە نوێیەی بەهۆی کۆرۆناوە دروستبوە ئەرکی ئێمەیە بەپێی هەلومەرجی نوێ هەڵسوکەوت بکەین، لەلایەکیترەوە حەقە هەرکەسێک کە بوە هەڵگری ڤایرۆسەکە لەفەیسبوکی خۆیەوە ڕایبگەیەنێت و داواش لەو کەسانە بکات کە بەرکەوتنیان لەگەڵیدا هەبوە بەپەلە پشکنینی خۆیان بکەن و خۆشیان کەرەنتینە بکەن، ئەوەی پەیوەندی بە حکومەتیشەوە هەیە لە کەرتی تەندروستیدا باش هاتۆتە دەست و تەنها ئەوە ماوە خەڵک پابەندبێت بەڕێنماییەکان، ئەوەی ماوەتەوە حکومەت دەبێت لە دابەشکردنی موچەی موچەخۆران لەکاتی خۆیدا و هاوکاری زیاتری کەسانی کەمدەرامەتە تا ڕۆژانە پێداویستیان پێبدەن.
داواش لەو کەسانە دەکەم کە توشی ڤایرۆسەکەبون و ئێستا چاکبونەتەوە زیاتر لەڕاگەیاندنەکاندا دەربکەون تا بەم هۆیەوە حاڵەتەکان ئاسایی ببنەوە و هاندانێکیش بێت بۆ توشبوی تازە و ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کەس ئەم ڤایرۆسە بە عەیبە نەزانێت.
خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە کە هه‌موومان باش ده‌زانین ئه‌م ڤایرۆسه به‌هۆی ئه‌و كه‌سانه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاو بۆته‌وه كه له ئیران یا وڵاتانی ئه‌وروپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و پێویسته حكومه‌تیش ڕێوشوێنی توندتر بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه و مه‌جالی واصته‌ش نه‌هێڵێته‌وه جگه له تێپه‌ڕینیان به فلته‌ری كه‌ره‌نتینه‌دا.