چى فێربووین لە کۆرۆنا ڤایرۆس

لەلایەن ستاندار Posted on 329 جار بینراوە

حاکم/ صابر

لە ڕۆژى سەرهەلدانى نەخۆشى کۆرۆنا ڤایرۆس وەک بابەتێکى ڕاگەیاندن بلاوکرایەوە و باشان بلاوبونەوەى بە وولاتاندا بە خێرایی! شلەژانى تەندروستى لێکەوتەوە چونکە چارەسەر یاخود بیکوت نەبوو بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە. وولاتانی تووش بوو لەسەرەتادا چەند ڕۆژێک دەستە وەستان بوون تا واى لێهات رێژەى کەیسى تووش بوون بە نەخۆشیەکە و مردن رووى لە زیادبوون کرد بە ناچارى بۆ رێگە گرتن لە تەشەنەکردنى ڤایرۆسەکە بەرپرسیاریەت درایە دەست هاوولاتیان بە مانای ئەوەى لە نەبونى جارسەر و بیکوت بۆ سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکە دەبێت هاوولاتى خۆى خۆى بپارێزێ بە جێبەجی کردنى رێنمایە تەندروستیەکان و کەرەنتین کردنى خودى خۆى ، واتا ئەوەى لە دونیا مۆدێرن ڕیکلامى بۆ دەکرا لە پێشکەوتن و گەشەسەندنى زانست بێچەوانە بۆیەوە و مرۆڤەکانى بی ئومێد کردووە تاکو ئەم ساتە ، دەرکەووت زۆربەی بوارەکانى ژیان سیستەمى سەرمایەدارین لە سیستەمى سەرمایەداری بە ئامانجی قازانج/سود بیر لە مرۆڤەکان دەکرێتەوە. لێرەدا هاوولاتى زیاتر پشت بە خۆى ببەستێ و نەکەوێتە داوى بانگەشەى سیستەمى سەرمایەدارى . دەکرێ بلێین خوێندنەوە و تێگەیشتنمان لە ماوەى ڕابردوو بۆ هەندێک بوار و بابەت دروست نەبووە وەک:
1 – وامان دەزانى یان وا تێگەیاندرابووین کە زانست بە تایبەت تەکنەلۆجیا هەموو کۆسپ گرفتەکانى بڕیوە دەرگاکانى خۆش گوزەرانى بۆمان خستۆتە سەر پشت ئەوەى ماوە تەنها ئێمە دەرگاکان بدۆزینەوە و پیایدا بڕۆین بەلکو ئەو میللەتانەى درەنگ کەوتوون خەتاى دەسەلات و هاوولاتیان خۆیانن ناچنە پێشەوە ، بەلام کۆرۆنا ڤایرۆس پێى ووتین زانست نەگەیشتوتە ئەو ئاستەى کێشە و ئاستەنگى هەموو بوارەکانى ژیانى مرۆڤى چارەسەر کردبێ و بەرامبەر ئەگەرەکانى داهانوو بوەستێتەوە بە تایبەت لە رووی تەندرووستى کە مرۆڤەکان لە مردنى بە کۆمەل بپارێزێت، وەک دەبینین کرۆنا ڤایرۆس بە خیرایی لە نیوان کۆمەلگا بلاودەبیتەوە رێژەى تووشبوو لە وولاتە پێشکەوتووەکان زیاترە وەک لە وولاتە دواکەووتوەکان واتە ئەوەى دەووترا و وێنا دەکرا لە سەر پێشکەوتن و دابین کردنى ژیانێکى ئاسوودە بەو ڕێژە ڕاست دەرنەجوو.
2- وامان دەزانى دەسەلاتداران و سەرمایەدارەکان و کەسانى خاوەن پاسپۆرتى بیانى لە زۆر نەخۆشى پارێزراون ، هەر کاتێک بیانەوێت لە چەند کاتژمێرێک دەچن بۆ هەر وولاتێک پەیوەندیدار بێت بە نەخۆشیەکەیان و چارەسەرى خۆیان دهکەن ، بەلام کۆرۆنا ڤایرۆس ئەو دەرگایەى لەسەر ئەوانیش داخست بەلکو بە پێچەوانەوە ئەوەى لە دەرەوەى کوردستانە خۆزگە دەخوازێ بە لاى خۆمان چونکە ئەگەرى تووشبون لەوێ زیاترە . واتە فێربووین دەسەلات و سەرمایە و پاسپۆرتى بیانى بەو ئەندازەیە کە ئێمە ئیرەیمان پێى دەبرد و ئاواتى هەبوونی ئەو ئیمتیازەمان دەکرد نە بەم شێوەیە بوو نە بەو حەجمەش. واتا کۆرۆنا ڤایرۆس جیاوازیەکانی نەهێشت تا ڕادەیەک یەکسانى بەرجەستە کردووە.
3 – وامان دەزانى هەر رووداو و کارەساتیک روو لە وولاتمان بکات ئەوا حکومەت پێشى لێدەگرێت و مال بە مال دەگەڕێ و چارەسەر دابەش دەکات، هەرگیز بیرمان نەدەکردەوە حکومەت لە هەموو جیهان بە خەلک بلێ لە مالەکانتان بمێننەوە و دەرگا داخەن وە پۆلیس دابنى لە شەقامە گشتیەکان و سەرى کۆلانەکان بۆ نەهێشتنى جولە و کۆبونەوە . ئەو ڕێ و شوێنەى حکومەت گرتوویەتیە بەر پێى دەلێ چارەسەر و شانازیشى پێوەبکات و دەلێ میللەت دەپارێزم.

4 – وامان دەزانى هەر دەرد و بەلایەک بێت پێویستە مندالەکان زیاتر بپارێزین وەک لە گەورەکان، بەلام کۆرۆنا ڤایرۆس پێى ووتین ، کە بێویستە گەورەکان رێنماییە تەندروستەکان زیاتر جێبەجی بکەن و تێکەلی یەکتر نەبن تاکو مندالەکان بارێزراو بن ، وە نەخۆشیەکە مەترسى لەسەر گەورەکان زیاترە بە بەراورد لە مندال.
دەمەوێ بلێم دەبوو کۆرۆنا ڤارۆس بو جۆرە بهاتایە پێش کە دووربایە لە هەژاران و نەداران و کرێکار و ڕەنجدەرانى.
لە کۆتاییدا لە هەبوونى کەم و کورى و نا پێویستی کەرتى تەندروستی ئەوەش خراپ نیە دەسەلاتى خۆپاراستن)چارەسەر( لە کۆرۆنا ڤایرۆس گەڕایەوە بۆ هاوولاتیان دەبا هەموومان ئەو دەسەلاتە بە تەواوى جێبەجێ بکەین لە مال دەرنەچین بۆ ئەوەى ووردە ووردە دەسەلات بکەوێتە سەر خەتى ڕاست بیریان کەوێتەوە گەل سەرچاوەى دەسەلاتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.