شێرزاد شێخانى
(1) حكومه‌تى زێڕوه‌ره‌ق
سه‌يره حكومه‌تێك ، له‌فرۆكه‌خانه‌كانيدا فه‌رشى سوور بۆ ميوانه‌كانى رابخات ، تيپى مۆسيقاى تايبه‌تيشى هه‌بێ بۆ پێشوازى له‌ميوانه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان به سروودى نيشتمانيانه‌وه ، له‌به‌ر ده‌ركى په‌رله‌مانه‌كه‌شى كۆمه‌ڵێك پاسه‌وانى به‌جلوبه‌رگى ره‌سه‌نى كوردى و تفه‌نگى برنه‌وه‌وه له‌پێشوازى ميواناندا بێ ، مانگى ده‌يان وه‌فدى حكوميش بنێرێته كۆڕ‌و كۆڕبه‌ند و سيميناره نێو ده‌وڵه‌تيه‌كانه‌وه ، سه‌رۆكيشى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و پادشا و وه‌زيرى وڵاتاندا كۆ ببێته‌وه ، سوپايه‌كى پڕچه‌ك و هێزێكى گه‌وره‌ى ئه‌منى وموخابه‌راتى و ده‌يان ليواو فه‌وجى حيمايه‌ى مه‌سئولانى هه‌بێ ، هه‌موو خه‌سڵه‌تێكى ده‌وڵه‌تبوونى سه‌ربه‌خۆشى هه‌بێ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بچووكترين قه‌يراندا نه‌توانێ به‌رگه‌ى پێنج رۆژى بێ پاره‌يى بگرێ و ميلله‌ته‌كه‌ى بخاته سواڵكردنه‌وه ؟؟!!!.
سه‌يره كه‌سانێك به‌خۆيان بڵێن حكومه‌ت و ئه‌ندازيارى ئاوه‌دانى ، به‌ڵام له‌ئاست بوونه‌وه‌رێكى بچووكى ته‌ليسكۆبيدا له په‌لو پۆ بكه‌ون ، نه‌توانن ساده‌ترين پێداويستيه سه‌ره‌كييه‌كانى ژيانى هاوڵاتيانيان دابينبكه‌ن ، چاويان له‌ده‌ستى خێره‌ومه‌ندانى وڵات بێت خه‌سته‌خانه‌ى بۆ دروست بكه‌ن !!. سه‌يره حكومه‌تێك ئه‌وه‌نده‌ى تيا نه‌بێ ، مووچه‌ى يه‌ك مانگى فه‌رمانبه‌رانى پاشه‌كه‌وت كردبێ ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌پێشهاتێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا به‌بێ منه‌تى مووچه‌ى يه‌ك مانگ بداته فه‌رمانبه‌ره‌كانى تا خۆيان رابگرن له‌به‌رامبه‌ر هێرشى بوونه‌وه‌رێكى مايكرۆسكۆبى !! . ئافه‌رين حكومه‌ت ، له‌بچووكترين ته‌حه‌ديدا كرنووش بۆ حكومه‌تى به‌غدا ببه‌يت كه رۆژانه به داگييركه‌ر وه‌سفى ئه‌كه‌يت ، هانا بۆ چه‌ته‌كانى مافيا ببه‌يت بۆ يارمه‌تيدانى ميلله‌ته بێده‌ره‌تانه‌كه‌ت . ئێستا ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌رێم هيچ ژێرخانێكى ئابوورى نييه ، كه ئه‌مه كۆڵه‌گه‌ى هه‌ر حكومه‌تيكى نيشتمانييه !!!.
(2) نه‌وته نه‌عله‌تييه‌كه ته‌سليم به‌به‌غدا بكه‌ن
له‌وه‌ته‌ى ئه‌و نه‌وته نه‌عله‌تييه له‌كوردستان دۆزراوه‌ته‌وه ، له‌جياتى ئه‌وه‌ى ببێته مايه‌ى خۆشگوزه‌رانى وه‌كو هه‌ر وڵاتێكى دونيا و داهاته‌كه‌ى بخرێته خزمه‌تى ژێرخانى هه‌رێم ، به‌پێچه‌وانه‌وه بووه به‌مايه‌ى نه‌هامه‌تيه‌كى بێوێنه بۆ خه‌ڵكى كوردستان . هه‌ر له‌بن سه‌رى ئه‌و سه‌روه‌ته نه‌عله‌تيه‌شدا په‌يوه‌ندى هه‌رێم وبه‌غدا تێكچوو ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا نه سامانى نه‌وته‌كه‌مان توانى بچووكترين خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكا ، نه‌هێشتى به‌غداش وه‌كو هه‌ر ناوچه‌يه‌كى تر‌ى عيراق له‌بودجه‌ى زه‌به‌لاحى ساڵانه‌يدا پشكى هه‌رێم بنێرێ ، هه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ى هه‌رێميش بوو به پاسا‌وێك بۆ بڕينى بودجه‌ى هه‌رێم كه خه‌ڵكى خسته سواڵكردنه‌وه .
گومان له‌وه‌دا نيه داهاتى نه‌وتى هه‌رێم به‌شى هه‌موو كوردستان ئه‌كات به زياده‌شه‌وه ، به‌ڵام هه‌موو داهاته‌كان ده‌چنه گيرفانى ژماره‌يه‌كى بچووكى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و هيچ سوودێكى بۆ ميلله‌ت نه‌بووه ، ته‌نها دووكه‌ڵه ره‌شه‌كه‌ى نه‌بێ !! .. جا ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ى ناتوانێ پێداويستى خه‌ڵكى هه‌رێم دابينبكات ، ئيدى ئه‌و هه‌موو عينادييه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆچييه ؟ ئه‌سڵه‌ن بۆچى ده‌ريئه‌هێنن و ئه‌يفرۆشن ؟ بۆچى ته‌سليمى به‌غداى ناكه‌نه‌وه له‌م نه‌هامه‌تى و نه‌عله‌تييه‌ى نه‌وت نه‌جاتيمان بێت .
عيراق ده‌وڵه‌ته ، بمانه‌و‌ێ ونه‌مانه‌وێ ئه‌مه واقيعه‌كه‌يه ، هيچكات ده‌وڵه‌تێكى نه‌وتى وه‌كو عيراق كه خاوه‌ن يه‌ده‌گێكى زۆر گه‌وره‌ى نه‌وته ، تووشى ئيفلاسى نابێ وه‌كو هه‌ندێ به‌رپرسى هه‌رێم چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ن ، چونكه ده‌وڵه‌ته سه‌رمايه‌داره‌كان به‌رژه‌وه‌ندييان له‌گه‌ڵ عيراقدا هه‌يه ، هه‌ر له‌به‌ر نه‌وته‌كه‌ى هاوكارى ده‌كه‌ن وده‌ستى ده‌گرن ، كه‌واته باش‌ترين چاره‌سه‌ر بۆ وه‌زعى دارايى هه‌رێم ئه‌وه‌يه كه نه‌وته‌كه ته‌سليم به به‌غدا بكه‌ن و واز له‌و سياسه‌تى فاشيلى ئابوورى سه‌ربه‌خۆ بێنن ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو پێمباشه دينار به‌دينارى داهاته ناوخۆييه‌كانيش به گومره‌گه‌كانيشه‌وه ته‌سليم به‌به‌غدا بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى بيانوويان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێ له ناردى پشكى هه‌رێم له‌بودجه‌ى عيراق ، چونكه ته‌نها به‌و بودجه‌يه ده‌توانن هه‌رێم به‌ڕێوه ببه‌ن تا ئه‌و كاته‌ى زروفێكى له‌بارتر بۆ سه‌ربه‌خۆيى دێته پێش ئه‌وسا با بڕيارى خۆيان بده‌ن . چونكه به‌مشێوه‌يه‌ى ئێستا به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم هه‌ميشه مه‌ترسى له‌سه‌ره ، به‌و عينادييه‌ى ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێم ناتوانێ يه‌ك بست هه‌رێم بباته پێشه‌وه ، با حكومه‌ت ئه‌م ده‌رگايه له‌خۆى بكاته‌وه ، ميلله‌ته‌كه‌مان تۆزێك هه‌ناسه‌ى ئيسراحه‌ت هه‌ڵكێشى ، چونكه هه‌ر قه‌يرانێكى تر‌ى دارايى وه‌كو ساڵانى پێشتر بێگو‌مان قبوڵكراو نابێ و دوور نيه ببێته سه‌ره‌تاى شڵه‌ژانێكى جه‌ماوه‌رى له‌دژى ئه‌و ماڵوێرانييه‌ى تووشى ميلله‌ت هاتووه .
(3 ) هه‌رێم له‌دواى په‌تاكه
ئه‌م په‌تا نه‌گرييسه‌ى كۆرۆنا زۆر له‌عه‌يبو عاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى ئاشكرا كرد . پێمانى نيشاندا تا چ راده‌يه‌ك حكومه‌ته‌كه‌مان كه‌مته‌رخه‌م وشكستخواردووه له‌زۆربه‌ى سێكته‌ره‌كانى به‌رێوه‌بردندا . له رووى داراييه‌وه ده‌ركه‌وت حكومه‌ت هيچ سياسه‌تێكى روونى نيه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى قه‌يرانه كاتييه‌كان . ته‌ندروستى فاشيلترين كه‌رتى حكومييه ، ئه‌م كه‌رته گرنگه ته‌سليم به‌ده‌ستى تاقمێكى خوێنمژ‌و گه‌نده‌ڵ ومافيا كراوه . وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌جياتى ئه‌وه‌ى كار بۆ خزمه‌تى هاوڵاتيان بكات ، هه‌موو كاره‌كانى داوه‌ته ده‌ست كۆمپانياى ده‌رمان و خه‌سته‌خانه ئه‌هلييه‌كانه‌وه ، وه‌كو ئه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ته‌نها واجيهه‌يه‌ك بێت بۆ رێكخستنى كاروبارى ئه‌و كۆمپانيا ئه‌هلييانه . واقيعى كه‌رتى ته‌ندروستى حكومى زۆر زۆر وێرانه‌يه ، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكانێك به ياريكردن به‌موقه‌دراتى خه‌ڵكه‌وه بوونه‌ته ملياردێر . ئه‌م په‌تايه پێى وتين كه‌وا ژيان و مان و نه‌مانى ميلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ست ژماره‌يه‌ك كۆمپانياى مافياى ده‌رمان و خاوه‌ن نه‌خۆشخانه ئه‌هلييه‌كانه‌وه‌يه ، حكومه‌ت ته‌نانه‌ت له كاره‌ساتێكى وه‌ك كۆرۆناشدا ناتوانێ خه‌سته‌خانه‌يه‌كى 30 قه‌ره‌وێڵه‌يى كاتيش دروست بكات .
له‌رووى خزمه‌تگوزارييه‌كانى تره‌وه وه‌كو كه‌رتى كاره‌با ، بۆمان ده‌ركه‌وت كه بڕى پێويستى كاره‌با له‌هه‌ڕيمدا هه‌يه ، به‌ڵام حكومه‌ت به‌ئه‌نقه‌ست نايدات به‌خه‌ڵك ، ئه‌وه‌تا ئێسا به‌داخستنى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت ده‌توانن له‌گه‌ڵ موه‌ليده ئه‌هليه‌كان بيستوچوار سه‌عاتى كاره‌با بده‌نه ماڵان ، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێ كه‌وا حكومه‌ت ده‌توانى له‌رۆژانى ئاساييدا له‌دواى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان هه‌مان بڕى ئێستاى كاره‌با دابينبكات . زۆرجار وتراوه حكومه‌ت به‌ئه‌نقه‌ست كاره‌با نادات بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن موه‌ليده ئه‌هلييه‌كان زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن ، وا دياره ئه‌وانيش شه‌ريكه به‌شى حكومه‌تن ، ياخود با بڵيين دڵسۆزانى حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵاتن ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت هه‌مووى به‌زه‌ره‌رى خه‌ڵك ته‌واو ده‌بێ ، لێره‌وه ده‌توانين بڵێين كه‌وا حكومه‌ت له‌توانيادايه به‌بێ ئه‌وه‌ى زه‌ره‌ر له‌خاوه‌ن موه‌ليده‌كانيش بدات پێكه‌وه وه‌كو ئێستا كاره‌باى به‌رده‌وام بده‌نه ماڵان .
جا ئه‌گه‌ر حكومه‌تێك نه‌توانێ خه‌سته‌خانه دروستبكات ، كاره‌با دابينبكات ، مووچه‌ى خه‌ڵك بدات ، خێروبێره‌كه‌ى بۆ ميلله‌ت چييه غه‌يرى بارگرانى وماڵوێرانى نه‌بێ ؟؟.. ئيتر به‌سه ياريكردن به موقه‌ده‌راتى خه‌ڵك ، به‌سه زۆڵم‌و زۆردارى ، دونيا له‌دواى كۆرۆنا گۆڕاوه ، ئه‌م حكومه‌ته‌ش ئه‌گه‌ر خۆى نه‌گۆڕێ گومان له‌وه‌دا نيه كه چاره‌نووسى له‌قه‌تران ره‌شتر ئه‌بێ ..