ستاندەر
یەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و رێوشوێنەكانی خۆپارێزی ئابوری توركیا گورزێكی كوشندەی بەركەوتووە، ئەوەش بەگوێرەی راپۆرتێكی دامەزراوەیەكی بواری ئابوری.
ئاژانسی ستاندەردئاندبورزی جیهانی لە راپۆرتێكدا لەبارەی توركیا دوای بڵاوبونەوەی كۆڕۆنا رایگەیاندووە:” توركیا دەكەوێتە ژێر بارێكی ئابووری سەخت و زیانی گەورەی بەردەكەوێت، لەبەر ئەوەی ئابووری توركیا 13%ی پشتی لە كەرتی گەشتیاریی بەستووە، ئەو كەرتەش 100% ئێستا پەكی كەوتووە”. ئەوەش وادەكات ئابوری توركیا ئەو 13%یەی بۆ ساڵی 2020 لەدەست بدات.
راشیگەیاندوە” بەهۆی ئەو رێوشوێنانە 75 ملیار دۆلاری ئەمەریكی قەرزی دەرەكی هاتۆتە سەر كۆمپانیا توركیەكان، جگە لە قەرزی بازرگانی و قەرزیی گەشەپێدان كە لە بانكی نێودەوڵەتی كردوویەتی،
ئەوە لەگەل ئەوەی قەبارەی بازرگانی توركیا لەگەڵ چین تەنها لە ساڵی رابردوو 168.3 ملیار دۆلار بووە كە ئێستادا وەستاوە.
هاوكات 50% هەناردەی توركیا كە بۆ ئەوروپایە ئێستا وەستاوە.
توركیا سەرجەم فڕۆكەخانەكانی (تا 25/3/2020) داخستبو، تەنها لەگەڵ (نیۆرك و واشنتۆن و هۆنگ كۆنگ و ئەدیس ئەبابا )نەبێت. ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات تووش بوون بە زایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە.