پەرەسەندنی نوێ لەزینی وەرتێ: ئەمرۆ دووجار خەریك بوو شەری براكوژی لەنێوان دوو حیزب سەرهەڵبدا

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوچەی زینی وەرتێ دوای گرژیەكان، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێرەوە سەردانی ئەو ناوچەی كردووە، فەرمانی بەو هێزە هاوبەشەی پێشمەرگە كردووە، كە لە حاڵەتی بەكارهێنانی ئەو رێگایانە لەلایەن هێزەكانی گەریلا، پێویستە رێگریان لێبكرێت و ڕووبەروویان ببنەوە.

هەر ئەمرۆش دووجار هێزەكانی گەریلا بەوێ ڕەتبوونە خەریك بوە كيشە دروست بيت , بەڵام فەرماندەی فەوجەكە كە لای یەكێتیە رەتی كردۆتەوە كە ڕووبەروی پەكەكە ببنەوە، بەوەش فەرمانەكەی وەزارەتی پێشمەرگە كە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی براكوژی لێدەكەوتەوە جێبەجێنەكرا.

بۆ ئەو بارودۆخە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبونەوەیەكی ئەنجامداوە، تیایدا دیراسەی چەند راپۆرتێكیان كردووە لەبارەی دۆخی ناوچەكە، لە یەكێك لە راپۆرتەكان ئاماژە بەوە كراوە كە ئەگەری ئەوە هەیە لە چەند رۆژی داهاتوو شوێنی ئەو هێزە هاوبەشەی وەزارەتی پێشمەرگە كە لەچەند رۆژی رابردو چونەتە ئەو ناوچە، بەهێزێكی پێشمەرگەی سنوری دەسەڵاتی هەولێر بگۆڕیت، هاوكات لە راپۆرتەكان ئاماژە بەگرنگی ئەو ناوچەیە كراوە بۆ ستراتیژیەتی جوگرافیای دەسەڵاتی یەكێتی بەو پێیەی لە زۆر قۆناغی گرنگ یەكێتی ئەو ناوچەیەی وەك بنكەی چالاكی بەكارهێناوە، ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە هەر شەرێك لەنێوان یەكێتی و پارتی، یاخود یەكێتی و پارتی لەلایەك و پەكەكە لەلایەكی تر، یان پارتی و پەكەكە، زەرەرمەندی یەكەم خەڵكی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان دەبێت و لە خزمەتی توركیا دەبێـ.

دواجار مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوایەكی ئاراستەی بەرپرسانی خۆی لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە كە ئەو هێزەی لەو چەند رۆژە براونەتە زینی وەرتێ پێویستە بكشێندرێتەوە، لە شوێنی ئەوە یەكێتی خۆی هێزێكی پیشمەرگە رابسپێرێت بۆ پارێزگاری لەو ناوچەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.