چەندین سەرچاوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی كەمكردنەوەی مووچە ئاشكرادەكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 231 جار بینراوە

ستاندەر

دوابەدوای لێدوانەكانی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەو حیزبە رووبەروی ڕەخنەی زۆربۆتەوە، بەوەی كە پێشتر رایگەیاندووە بەمەرجی نەبڕینی موچە بەشداری حكومەتیان كردووە، بەڵام وەزیرەكەیان قسەلەسەر كەمكردنەوەی مووچەدەكات.

لەمبارەیەوە فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، ژوری پەرلەمان و حكومەتی گؤڕان لە بزوتنەوەی گؤڕان لە سێ لێدوانی جیا دژایەتی خۆیان بۆ دەستكاری و كەمكردنەوەی مووچە دەربڕێووە. ئامانجی ئەو بەیاننامانەش بۆ دڵنیایی كردنەوەی هاوڵاتیان بوە، بەڵام تاكو ئێستا بەفەرمی تیمی حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆیان لەسەر پرسی كەمكردنەوەی مووچە دەرنەبڕیوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.