ب ی د. رعد رفعه
ئه‌و چیڕۆكه تراژیدیانه‌ی له ئیتاڵیا وئه‌مریكا وفه‌ره‌نسا وبه‌ریتانیا وزۆر له ووڵاته نا ئیسلامیه‌كان گوێبیست دەبین، سه‌باره‌ت به له‌ده‌ستدانی گیانی توشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناخی هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێك ده‌هه‌ژێنێ.
بێگومان ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشیه كاریگه‌ری سه‌لبی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر وڵاته ئیسلامیه‌كان له‌روی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی وسودمهندبوون له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی لێكه‌وته ده‌رونی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه زۆر گه‌وره‌تره له لێكه‌وته ئابوری وڕامیاریەکەی، هه‌ر بۆیه ئه‌ركی مسوڵمانانه هه‌رچیان له‌ده‌ستدێت پێشكه‌شی بكه‌ن بۆ هاوكاری ویارمه‌تیدانی هه‌ر مرۆڤێك، بێ هەژمارکردنی ئایدۆلۆجیا وئاین ومه‌زهه‌ب وڕه‌نگ وزمان ونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی له ئێستادا له‌وانه‌یه به‌هه‌موو لایه‌ك بكرێت دوعا ونزاكردنه بۆ سه‌لامه‌تی ودووربون له ده‌رد وبه‌ڵا ونه‌خۆشی بۆ هه‌ر مرۆڤێك، ئه‌گه‌ر هاتوو هاوئاینیشت نەبوو.
هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه له چه‌ندین وێستگه‌ی سه‌ختی گه‌لی كورد به‌چه‌ندین شێوازی جیاوازی مرۆیی، تا سیاسی پشتیوان وهاوكاری ئێمه بوونه؛ بۆیه حه‌ق وایه و کاتی هاتووە نەختێک له دڵسۆزیەکانیان بده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها به نزایهكیش بێت.
له‌م كاتانه‌دا، گرنگی وپێویستی حكومه‌تێكی دادوه‌ر ورهشیدمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بیتوانیبا له‌و قۆناخه دژواره‌ی ئه‌و ووڵاتانه پێیدا تێپه‌ربونه بهپشكێكی بچوكیشبا ده‌ستی هاوكاری مرۆیی ولۆجستی پزیشكی پێشكه‌ش بكردبان.
بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پێیان جائز و ڕەوا نه‌بێت نزاكردن بۆ نا مسوڵمان:
قال ابن حجر الهيتمي في تحفة المحتاج: يجوز الدعا‌ء للكافر بنحو صحة البدن، والهداية. اهـ.
وجاء في فتاوى اللجنة الدائمة: يجوز للمسلم أن يعالج بالقرآن غير المسلم …والدعاء له بالشفاء، والهداية. اهـ.
وعقد ابن أبي شيبة في مصنفه بابًا في الدعا‌ء للمشرك، روى فيه عن إبراهيم النخعي، قال: جا‌ء رجل يهودي إلى النبي صلى الله عليه وسلم، فقال: ادع لي، فقال: “أكثر الله مالك، وولدك، وأصح جسمك، وأطال عمرك”.
وروي معناه مرفوعًا عن النبي صلى الله عليه وسلم بلفظ: إذا دعوتم لأحد من اليهود والنصارى فقولوا: أكثر الله مالك، وولدك.
قال المناوي في فيض القدير في شرح هذا الحديث: يجوز الدعا‌ء للكافر أيضًا بنحو هداية، وصحة، وعافية
وقال الشيخ حمزة قاسم في منار القاري شرح مختصر صحيح البخاري في شرح حديث: لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه. قال: قال ابن العماد: الأولى أن يحمل قوله: “حتى يحب لأخيه” على عموم الأخوة، حتى يشمل الكافر، والمسلم، فيحب لأخيه الكافر ما يحب لنفسه