کۆڕۆنا کاریگەری کردۆتەسەر هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەترسی کۆبوونەوەی هاوڵاتیان و تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڕیاری داوە پاڵپشتیەکانی بۆ بەرنامە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانیەکانی باکوری ڕۆژهەڵای سوریا ( ڕۆژئاوای کوردستان) ڕابگرێت.

بەرنامەکان کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاڵپشتی دەکران و لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومیەکان جێبەجێ دەکران، بەدەیان پڕۆژەی لە کەرتەکانی تەندروستی و خوێندن و کەرتی کشتوکاڵ و پەرەپێدانی جۆراوجۆری دەگرتەوە کە سودی دەبینی لە کۆبونەوەی زۆری هاوڵاتیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.