بڕیارێک لەبارەی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 275 جار بینراوە

ستاندەر

 

مایلز کاگینز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژ بە داعش  ڕایدەگەیەنێت: ئەمریکا 5200 سەربازی خۆی لە عێراقدا دەهێڵێتەوە و هەزاران ڕاوێژکار و ڕاهێنەرانی سەربازی هاوپەیمانانیش لەم وڵاتەدا دەمێننەوە.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند کە گۆڕانکاری لە بنکە سەربازییەکان هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشە ڕۆکێتییەکانی ئەم دواییە نییە و ئەمریکا سەربازی خۆی لە عێراقدا دەهێڵێتەوە.
ناوبراو لە دیدارێکی لەگەڵ شەرقولئەوسەت ڕایگەیاندووە  ڕادەستکردنی بنکە سەربازییەکان بە هێزەکانی عێراق پلانێکی هاوبەش بووە و هیچ پەیوەندیی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا و هێرشە ڕۆکێتییەکان نەبووە.
دەشڵێت  بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە چەندین بنکەی سەربازی دیکە لە عێراق جێگیر دەکرێن و ژمارەیەکی دیکەش بۆ وڵاتی کوێت و ئەمریکا دەگوازرێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.