زانیاری لەبارەی 14 بنكەی سەربازی هێزە میلشیاكانی عێراق كە ئەمریكا دەیەوێ هێرشیانبكاتە سەر

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

 

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی ئەمریكا 14 پێگەی هێزە ملیشیا عێراقیەكانی دەستنیشان كردووە بۆ هێرشكردنە سەریان و بەگوێرەی رۆژنامەكە كاتەكەی نزیكە بۆ دەستپێكردن.

 

بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەمریكا  بەرنامەی وایە هێرشبكاتە سەر بارەگای هێزی سەر بە ڕێكخراوی بەدر بەسەرۆكایەتی هادی عامری و عەسائیبی ئەهلی حەق  بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی و بزووتنەوەی نوجەبا و كەتیبەكانی حیزبوڵڵای عێراقی بوەشێنێت .

 

راشیگەیاندووە بۆ ئەو مەبەستە ئەمریكا سوودی لە هاوپەیمانی نێودەولەتی دژ بە داعش و چەندین سەرچاوەی تری عێراقی وەرگرتوە، بەشێك لەسەركردە سەربازیەكانی عێراقیش ئاگەداری ئەو هەولەن، دەشلێت عادل عەبدولمەهدی هەولی داوە دۆخەكە هێوربكاتەوە بەڵام ئەمریكا گوێی بۆ ناگرێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.