دامەزراوەیەكی كاریگەری ئەمریكا باس لە هاوكاری بەپەلەی ئەمریكا بۆ هەرێم دەكات و زانیاری لەبارەی ملیار دۆلارەكەش ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 361 جار بینراوە

ستاندەر

لە راپۆرتێكدا پەیمانگەی واشنتۆنی ئەمریكی پێشنیار دەكات لەو دۆخەی كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە ئەمریكا یارمەتی بدات بۆ ئەوەی نەكەوێت.

راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ كەمتر لەنێوەی مانگی رابردوو، كەمبونەوەی داهاتی ناوخۆیی، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەرێمی كوردستان ئابوریەكەی رووبەروی مەترسی گەورە بۆتەوە، دەشلێت شكستی ئەو جارەی ئابوری هەرێم بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2014 كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت دوچاری بوو، زۆر كاریگەرتر دەبێت ئەگەر بریاری دورست و خێرا نەدەن و كۆمەڵگەی نێودەولەتی و ئەمریكاش بەتایبەت لەو دۆخە یارمەتی هەرێم نەدەن لەو دۆخە هەستیارە.

راپۆرتەكە باس لەو یەك ملیار دۆلارەی هەرێم دەكات كە لە بانكێكی لوبنان بلۆك كراوە، كە لەچەند رۆژی رابردوو حكومەتی هەرێم رەتی كردەوە هیچ برە پارەیەكی لەو شێوەیە هەبێت لە لوبنان.

راپۆرتەكە دەلێت بەهۆی ئەو رێكەوتنە سەرەتاییەی كە بۆ بودجەی ئەمساڵ هەرێم ئەنجامی دابوو، داهاتەكەی بۆ سەروری 1.44 یەك ملیار و چوارسەد و چل هەزار دۆلار بەرزدەبویەوە، بەگوێرەی نرخی نەوت لە كۆتایی ساڵی 2019، بەڵام كێشەكان بوونە بەربەست.

پەیمانگەی واشتنۆن یەكێكە لە ناوەندە بەهێزەكانی بواری لۆبیكردنی ئیسرائیل لە ئەمریكا و كاریگەری  لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە.

راپۆرتەكە چەند پێشنیارێكی بۆ دارێژەرانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا كردووە، بۆ هاوكاری كردنی هەرێمی كوردستان لەو دۆخە، پێی وایە پاراستنی هەرێم لەو قۆناغە لە بەرژەوەندی ئەمریكایە، راسپاردەكان بەو شێویەن:

  • ئەمریكا دڵنایی ئەوە بدات كە بەشە بودجەی هەرێم لە بەغدا پارێزراو دەبێت، بەتایبەت لەكاتی هاتنە سەر كاری كابینەی نوێ كە چاوەرێ دەكرێـت لە ناوەراستی مانگی چوار تەواوبێت.
  • ئەمریكا دڵنایی بدات كە هەرێمی كوردستان پارەی وەبەرهێنەران بدات، ئەمریكا بە بەردەوامی یارمەتی بەهێزكردنی ژێرخانی نەوت و گازی هەرێم بدات، پێویستە لە پلانی بەپەلەی خۆی حكومەتی هەرێم دڵنیایی بداتە وەبەرهێنەرە نێودەولەتیەكان كە شایستە داراییەكانی خۆیان وەردەگرن. بۆ ئەوشە پێویستە لەگەلیان بكەوێتە دانوستان.
  • پێویستە ئەمریكا نەوتی هەرێمی كوردستان بكرێت لەو دۆخەی ئێستا.
  • ئەمریكا پشتیوانیەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر بكاتەوە هاوشێوەی ساڵی 2019، ئێستا ئەمریكا مانگانە 17 ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرێت لەكاتێكدا ساڵی رابردوو برەكە 23 ملیۆن دۆلار بوە،پویستە بەرزبكرێتەوە بۆ هەمان بر.
  • ئەمریكا یارمەتی هەرێم بدات بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ملیار دۆلارەی داهاتنی نەوت كە لە بانكێكی لوبنان بلۆك كراوە،
  • پشتیوانی كردنی پرۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان و كۆكردنەوەی پشتیوانی هەموو لایەنەكان بۆ ئەو هەنگاوانەی چاكسازی پیویستە بنرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.