توركیا فشارەكانی سەر رۆژاڤای كوردستان چڕدەكاتەوە و دوچاری تێنوێتیان دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

ستاندەر
بەپێی هەوالێكی تۆڕی هەواڵی “سكای نیوز” ڕێكخراوە هیومان رایتس وۆچ رایگەیاندووە لەو سەردەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕؤنا، توركیا ڕێگری دەكات لە گەیشتنی ئاوی پێویست بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی كوردی لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا، ئەمەش هەوڵەكانی ڕێكخراوە مرۆییەكان لەم ناوچەیە قورس دەكات و بەم شێوەیە ناتوانن ئەم كۆمەڵگە لاوازە ئامادە و پارێزراو بكەن لە مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ داوای لە دەسەڵاتدارانی توركیا كردووە درێژە بە بەردانەوەی ئاوی رۆژئاوای كوردستان بكەن، كە لە وێستگەی ئاوی عەلوك بڕیویانە.

جێی باسە لە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە توركیا لەدەستدرێژی و داگیركاری بۆ سەر رۆژاڤایكوردستان، دەستی بەسەر وێستگەی ئاوی عەلوكدا لە سەرێ كانیدا گرتن، كە 460 هەزار كەس لە حەسەكە و خێوەتگەی ئاوارەكان لەسەر ئەم ئاوە دەژین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.