سەبارەت بە کێشەی دۆڵی قەڵاتوەکان ئاسایشی قەندیل ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ستاندەر

فەرماندەی ئاسایشی قەندیل سەبارەت بە کێشەی دۆڵی قەڵاتوەکان کە لەنێوان گوندی قەڵاتوکان و گوندی دەشتیوان دا ڕویدا ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و ڕەتیدەکاتەوە کە ئەو هاوڵاتیەی کوژراوە بە گولەی هێزەکانی ئاسایشی قەندیل کوژرابێت و ڕایدەگێنێت ئاسایشی قەندیل تا گەیشتە شوێنی ڕوداوەکە، ڕوداوەکە بووە هۆی کوژرانی هاوڵاتیەک و برینداربوونی دو هاوڵاتی تر.

لە ڕونکردنەوەی ئاسایشی قەندیل ئەوەش هاتووە ئەو ئیدعایە، هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە، ئێمە وەک فەرماندەیی ئاسایشی قەندیل ئەم روونکردوەیەمان بۆ رای گشتیی بەگونجاو زانی. ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەی، کە ئەوەی لەسەر ئەو رووداوە بڵاوکردووەتەوە لەبارەی رووداوەکەوە هیچ بۆچوون و ڕایەکی ئێمەی وەرنەگرتووە.

دەقی ڕونکردنەوەکە

ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی قەندیل

بۆ ڕاگەیاندنەکان و ڕای گشیی

دۆڵی قەڵاتوکان لە هەرێمی بناری قەندیل لە چەند گوندێک پێکدێت و لە ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٩دا لەسەر پوش و پاوان لە دۆڵی قەڵاتوەکان لەنێوان گوندی قەڵاتوکان و گوندی دەشتیوان دا کێشە دروستبوو. سەرباری هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکە، بەڵام لەئەنجامدا بە هۆی ئەو کێشەیەوە شەڕ لەنێوان هاووڵاتیانی ئەو ٢ گوندەدا ڕوویدا و هاووڵاتییەک بە ناوی سەرحەد عەلی کوژرا و هەر یەک لە ڕەسوڵ عوسمان و ئاگر عەلی-یش بریندار بوون.

یەکەی بەرپرسیارمان لەو ناوچەیە تاوەکو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، ئەو رووداوە ناخۆشە روویدابوو. یەکەی ئاسایشمان و دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵیاندا رێگریی لە زیاتر گەورەبوونی کێشەکە بکەن.

دوای ماوەیەک هەندێک کەس لە گوندی قەڵاتوکان ئیدعای ئەوەیان کردبوو، کە لەو شەڕەدا “ئاسایشی پەکەکەش چەکی بەکارهێناوە و ئەو کەسە لە ئەنجامی تەقەی پەکەکە کوژراوە”. لەسەر ئەو ئیدعایە، کە هیچ ڕاستییەکی نییە، ئێمە وەک فەرماندەیی ئاسایشی قەندیل ئەم روونکردوەیەمان بۆ رای گشتیی بەگونجاو زانی. ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەی، کە ئەوەی لەسەر ئەو رووداوە بڵاوکردووەتەوە لەبارەی رووداوەکەوە هیچ بۆچوون و ڕایەکی ئێمەی وەرنەگرتووە.

ئێمە وەک ئاسایشی قەندیل لەو بابەتانەدا هەستیار و هۆشیارین، بابەتەکە کێشەی عەشایەریی و کۆمەڵایەتییە. هەموو لایەنەکانی ئەو کێشەیە دیارن، چۆن شەڕیانکردووە روون و دیارە، ئەو کەسانەی لە شوێنی رووداوەکەدا برینداربوون ئەوانیش دیارن، لە هەمان کاتدا خەڵکی ناوچەکەمان شاهیدی رووداوەکەن، سەرباری ئەو هەموو راستییانەش هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی ئەو رووداوە بخەنە ئەستۆی هێزەکانمان جێگەی شەرمەزارییە. هێزەکانمان لەو رووداوەدا چەکیان بەکارنەهێناوە، هێزەکانمان دوای کوشتنی سەرحەد گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. ئەو کەسەی ئەو ئیدعایە دەکات بەرامبەر بە لێدوانەکەی خۆی بەرپرسیارە. هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت بۆ شاردنەوەی تاوانی خۆی بەرامبەر بە گەل ناوی ئێمە و هێزەکانی ئێمە بۆ خۆی بەکار بهێنێت.

کەناڵی کوردستان ٢٤ بۆ کام مەبەست ئەو هەواڵەی بەو ناوەرۆکەوە بڵاوکردووەتەوە خۆیان لێی بەرپرسیارن، بەڵام وەک ئەخلاقی کاری رۆژنامەنووسی دەیانتوانی رای ئێمەش وەک لایەنێک وەربگرن. بۆ ئەوەش نوێنەرەکانمان دیارن و بەرامبەر بە گەلی خۆیان بەرپرسیار و شەفافن.

بە هیوای رۆژانی ئازاد و ئارام

سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕیی

فەرماندەیی ئاسایشی قەندیل

٣/٤/٢٠٢٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.