بەدواداچونێکی گرنگ: چۆن رزگارکرنی ئابوری کوردستان لە بەرژەوەندی ئەمریکا دایە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 468 جار بینراوە

ستاندەر

ئەم ناونیشانە وتاری نوسەر و توێژەری ئەمریکی مایکل نایت.ە لە ئەنستیتوی واشنتن.
ئەگەر ئەمریکا راستەوخۆ ئابوری کوردستان رزگار نەکات ئەوا ئەو هەرێمە لەبن هەڕەشەی کۆرۆنا و نرخی نزمی نەوت هەرەس دەهێنێت.
دەڵێت ئابوری کوردستان لاوازترین ئابورییە لە رۆژهەلاتی ناڤین و ئێستا لەمەترسی دایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەفت و قەیرانی کۆرۆنا، چونکە ئەو هەرێمە دەستی ناگات بە یەدەگی سەربەخۆ کە هەمو وڵاتێکی سەربەخۆ ئەو مافەی هەیە، بەغدا ئەو مافەی هەیە و بڕەکەی ٦٠ ملیار دۆلارە، بۆیەش داوا دەکات ئەمریکا بە پاکەتێک لە ڕێوشوێن ئەو هەرێمە بپاریزێ لەناویان:

پویستە ئەمریکا گرێنتی وەبەرهێنەرە دەرەکییەکان بکات لە کوردستان ئەگەرنا رەنگە بەتەواوی وەبەرهینان لەو هەرێمە دابڕمێت.
پێویستە ئەمریکا نەوتی کوردستان بکڕیت.
تاکو پار ئەمریکا بە ٢٣ ملیۆن دۆلار مانگانە یارمەتی پێشمەرگەی دەدا، ئەمساڵ ئەو بڕە بوەتە ١٧ ملیۆن دۆلار، پیویستە بڕەکە بکرێتەوە برەکەی پێشو.
پیویستە ئەمریکا وابکات ئەو ملیار دۆلارەی هەرێمی کوردستان کە دەستی بەسەرداگیراوە لە لوبنان بگەرێنێتەوە.
پێویستە حکومەتی ئەمریکی گوشار بخاتە سەر هێزە کوردییەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاشەکەفتکردن و سیاسەتی زگکوشین و تاکو ئەم رەوشە بۆ ئیستغلالکردنی سودی سیاسی کورت مەودا بەکارنەهێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.