زورفی به‌ڵێنیداوه‌ كاندیدی پارتی و یه‌كێتی بۆ پۆسته‌ وزاریه‌كان قبوڵ بكات

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

ستاندەر

عەدنان زورفی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ تەشکیلکردنی کابینەی نوێی حکومەت ئەمڕۆ کارنامەی کابینەکەی پێشکەشی پەڕلەمانی عێراق کرد و ڕاشیگەیاند کە دواتر ناوی ئەندامانی وزاری کابینەکەی پێشکەشی پەڕلەمان دەکات.

تاکو ئێستا هێزە شیعیەکانی نزیک لە ئێران ناڕازین لە ڕاسپاردن زورفی بۆ ئەو پۆستە و پێیان وایە کاندیدی ئەمریکیەکانە بۆ ئەو پۆستە، بەپێی زانیاریەکانی ئیندیپێندتیش د.بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق بە پشتیوانی ئەمریکا دەیەوێت بە هەمان شێوازی گەیشتنی خۆی بە کۆشکی سەلام ،تاجی سەرۆک وەزیرانی عێراق بخاتە سەر زورفی.

هەر بەپێی زانیاریەکانی ئیندیپێندت بەهۆی ئەوەی زورفی به‌ڵێنی به‌ پارتی ویه‌كێتی داوه‌ ژماره‌ وكاندیده‌كانیان قبوڵ ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران؛ بۆیه‌ ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردیشی مسۆگه‌ر كردوه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.