ستاندەر
عیماد باجەلان كادیری پێشكەوتووی پارتی رایدەگەیەنێـت حیزبەكەی هیچ مەرجێكی بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێ نیە كە قابیلی جێبەجێكردن نەبێـت.
ناوبراوی بەگوێرەی هەوالێكی ئاژانسی (مەعلومە) راشیگەیاندووە پارتی مەرجی یەكلاكەرەوەی بۆعەدنان زورفی نیە بۆ هێشتنەوەی وەزیری دارایی و ئاوەدانكردنەوە كە لە كابینەی عادل عەبدولمەهدی بەركەوتەی پارتی بوونە.
عیماد باجەلان راشیگەیاند ئەوان پێیان وایە هێشتا شانسی مانەوەی عادل عەبدلومەهدی زیاترە لە زورفی، بەڵام ئەوان پێیان باشە ئەو بابەتە لەناو ماڵی شیعە یەكلا ببێتەوە ئینجا بێنە لای لایەنە كوردیەكان