تۆلەکردنەوە لەروژنامە نوسان بۆ چی؟

لەلایەن ستاندار Posted on 670 جار بینراوە

پارێزەر /ڕێبین کانەبی عبداللە

یەکێک لە پیشە باوانەی کە لە سەردەمی ئەمڕۆدا ،لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن زیاتر پەرەی سەند ڕۆژنامەگەری و کاری ڕۆژنامەنووس بوو. کە بێگومان لەم فەزا ئاڵۆزەی ئەمڕۆدا دەورێکی باڵایان هەیە لە گەیاندنی زانیاری و لێکۆڵینەوەلە بابەتەکانی گەندەڵی بەهەدەر دانی سامان و داهاتەکانی نەتەوە، وڕۆشنبیری وبەرەوپێشچوونی گۆمەڵگا،وەئەم چینەش وەک تەواوی چینەکانی تر کاروچالاکیەکانیان بەپێی یاسا ڕێکخراوە.
‌-بەپێی یاسای ڕۆژنامەنوسان ژمارە ژمارە (۳٥) ساڵی (۲۰۰۷)،لەم یاسایەداکارو ئەرکەکانی ڕۆژنامەنووسی دیاری کردووە ،هەروەک چۆن لە مادەدووەم لەم یاسایەدائاماژە بەوە دەکات،کەئازادی ڕۆژنامەوانی پارێزراوەهیچ جۆرە سانسۆرێکی لەسەر نیە،لەگەڵ پابەند بوون بە ماف وئازادی تاکەکان ڕێزگرتن لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی.
ئەوەی لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت زۆر جیاوازە لەوەی کە لە واقیعدا دەی بینین لە کاتێکدا نەک ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی فەراهەم نەکراوە بەڵکو ڕێگری لە ڕۆژنامەنووس دەکرێت ،ئەرکی ڕۆژانەی خۆشی ڕاپەڕێنێت بگرە ئەکوژرێت،وە ئازار دەدرێت ڕاپێچی زیندان ئەکرێت.(کە ئەمەش لە حاڵەتەوە ئەبێت بە دیاردە )وە ئەوەی زیاتر جێگای داخە !دەسەڵاتێک کەپەرلەمانەکەی یاسایەک دەردەکات جگە لەوەی یاساکە جێبەجێناکات بەڵکو لە پێناو گرینگی یاساکەش کەم دەکاتەوە.
وەئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەر کردنە لە یاسای ڕۆژنامەوانی جگە لەوەی مافەکانی ڕۆژنامەنووس پارێزراوە ،وە سزای ئەوەشی دیاری کردووە ،کە ڕۆژنامەنووس پێچەوانەی یاساکە کاربکات بەڵام ئەوەی ئەبینین نەک کار بەم یاسایە ناکرێت !بەڵکوبگرە حساب بۆ ئەم یاسایە ناکرێت . -لە کاتێکدا لە مادە هەشتەم بڕگە یەک ڕێکارەکانی دەسگیر کردنی ڕۆژنامەنوسان دیاری کراوە بەم شێوەیە :
کاتێک ڕۆژنامە نوسێک بەکردارێک تایبەت بە پیشەکەی تۆمەتبار دەکرێت ئەبێت سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی لێ ئاگار بکرێتەوە، ئاگاداری ئەو ڕێکارانە بێت کەلە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەگیرێتەبەر، بەڵام زوور جار ئەبینین بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەم دەقە مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان دەکرێت لە بڕگەی (۲) مادەی (۸)هەمان یاسا ئاماژە بەوە دەکات کە نابێت وتەی ڕۆژنامەنووس وەربگیرێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت تاوەکو نوێنەری سەندیکای ڕۆژنامە نوسان ئامادەیی هەبێت .
بەڵام کەمن ئەم حاڵەتانەی کە نوێنەری سەندیکا ئامادەبێت ،جابە هۆی کەم تەرخەمی خۆیان بێت یان ڕێگرییان لێ بکرێت لەکاتێکدا لەگەڵ بوونی سەندیکایەکی بەهێز و پیشەیی ،دەکرا ئەم دەقەی سەرەوە بەهێزترو باشتر لەبەرژەوەندی ڕۆژنامەنوسان دابڕێژێت پارێزبەندی یاساییان بۆ دیاری بکرت .
-لەتازەترین نموونەدا کە ئەبینین چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕۆژمانوسان دادەکرێت لەکەیسەکەی (هێمن مامەدا)لەکاتێکدا ئەبوو بەپێی یاسای ڕۆژنامەنوسان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ،بەڵام بەپێی مادە (۲)لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت ،لەکاتێکدا هەموو تۆمەتبارێک مافی ئەوەی هەیە کە بە کەفالەت ئازاد بکرێت.ئەم مافە بەپێی مادە (۱۰۹)لەیاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزای پارێزراوە،بەڵام ئەوەی لەم کەیسەدا ئەبینرێت ،کە ئەبوو زۆر زوتر بە کەفالەت ئازاد کرابوایە لە کاتێکدا ڕۆژنامەنووس کەسایەتیەکی دیارە،بەڵام جگە لەوەی تەواوی ئەو ڕێکارانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و ئەم ڕۆژنامە نووسەش دهگیرێتەبەر جگە لەوەی ڕێچکەی یاسایی خۆیان نەگرتۆتە بەر ،بەڵکو زیاتر بۆ ملکەچ کردن و تۆڵەکردنەوە لە ڕۆژنامەنووسان بەکار ئەهێنرێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.