بەردێک کەڕەقەو هەرگیز ناشکێت تیژچەقۆی لەسەرتاقی ناکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

لەیادمەو لە بیر و هزرم گوزەر دەکاو ناچێتە دەر لێرەو لەوێ وشەو ڕستەکان تەتەڵەو شی دەکاتەوەو پرسیار گەلێک لەخۆدەگرێت و لەگەڕانی بەردەوام دایەو وەڵامی پێویستی دەست ناکەوێت لەپڕ لەخەوی بێ ئاگایی بەئاگا دێتەوەو زیندە خەونەکان لەچاڵ دەنێت و دەردەشەی کۆمەڵێک بابەتی هەستیار وهەنوکەیی ئیمڕۆ بینەو بەردە دەکات بەئاڕاستەی دۆزینەوەی دەرچەیەک لەنێوان خەیاڵ و ڕاستیەکاندا ، بیرم دێت ئەوساتانەی لەخول و کۆبوونەوەفراوانەکاندا لەکاتی ئامادەو پێشکەش کردنی بابەتە هەستیارو بەپێزەکان و لەیەکەم هەنگاودا تیشکت دەخستە سەرچەندین تەوەری زۆرگرنگ لەوانە ،
1-گەر ویستت هەیە بە بەهێزی بمێنیتەوە یەک هەنگاو بنێ و چاوەڕێی سێ هەنگاو لەلایەنی بەرامبەر بکە ، لەبیرمە ئاماژەت دەکرد بەوەی گەر پێچەوانەی ئەم ئاڕاستەو ڕاستیە جوڵە بکرێت یاخود هەنگاوبنرێت ڕکابەرەکان بە بێهزی لێت دەڕوانن
ئەوسا ویست و ئیرادەی بەرژەوەندخوازی ، ماددی و کەسی زاڵ دەبێت وەك پەرچە کردارێك بەچڕی ئاوازی بێزارکەر بەگوێچکەتا دەچڕن و ویست گوشارەکانیان لەسەر لەلایەنی بەرامبەردا زاڵ و بەهێز تر دەکەن.
2- لەبواری کارکردن و مامەڵەی ڕۆژانەدا گەر زیاد لە پێویست مرۆڤ هەنگاوێك چوبیتە پێش و گوێڕایەڵی ئامۆژگاری و وانەکان نەبووبیت دڵنیابە باجی قوڕسی هاوڕێیەتی دەدات ،
لەکۆتا دەڵێم :
لەژیانی ڕۆژانەو کاری ئاسایی و ڕێکخراوەییدا کەسێک ڕاست مەکەرەوە کەڕاست نابێتەوە بەردێک کەڕەقەو هەرگیز ناشکێت تیژچەقۆی لەسەرتاقی ناکرێتەوە ئەوەبزانە ، بۆیەدەڵێم :
ئەوەی هەوراز بڕوانێ و سەیری سەنگ و قەبارەی خۆی نەکات تەنها لەبەردەمی خۆی بڕوانێت دڵنیابن هەربەزوویی نزم دەنیشێتەوەو دەچێتەوە قەبارە ڕاستەقینەکەی خۆی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.