گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی پشتیوانی خۆی بۆ زورفی ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە

ستاندەر

عەلی سەعدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیەتی سائیرون بە پێگەی “بغداد الیوم” ـی ڕاگەیاندووە ئەگەر کۆبونەوەی پەڕلەمان بۆ متمانە بەخشین بە زورفی ببەسترێت ئەوا هاوپەیمانیەتی سائیرون بە تەواوی ئەندام پەڕلەمانەکانیەوە دەنگ بە کابینەکەی زورفی دەدات.

ئەوە لەکاتێکدایە عەدنان زورفی بەرنامەی کاری کابینەکەی پێشکەشی پەڕلەمان کردووە و داوای کردووە پەڕلەمان ڕۆژێک دیاری بکات بۆ متمانەبەخشین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.