گۆڕان: پێناچێت كورد لەگەڵ زورفی دانوستانی پێكهێنانی حكومەت بكات

لەلایەن ستاندار Posted on 341 جار بینراوە

ستاندەر

دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان  لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رایدەگەیەنێت”لە یەکەم رۆژەوە، تا ئەمڕۆ، پەیامی کورد و ھەروه‌ھا پەیامی سوننەش ئەوەیە، نابێ و ناشێ، ئێمە ببین بە بەشێک لەململانێی نێوماڵی شیعە، بەتایبەت بۆ بابەتێکی پڕ بایەخ و ھەستیاری وەکو متمانەدان بە بەرزترین دەسەڵاتدار لە وڵات”.

ناوبراو لەوتارێكدا كە ئەمرۆ بڵاویكردۆتەوە نوسیویەتیشی ، کورد تا ئێستا چاوەڕوانی ماڵی شیعەیە، نەک خودی زورفی و پشتیوانەکانی،”بێگومان نە لەگەڵ بەڕێز زورفی و نە لەگەڵ ئەوانی دیکەش دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە، بەڵام دانوستان نەکراوە و وابڕوا پێدەچێ دانوستان ھەر نەکرێ”.

بەبروای ئەو بەشە زۆرەکەی شیعە، بەتایبەت فراکسیۆنەکانی فەتحى ھادی عامری، بەھەموو باڵەکانیەوە، دەوڵەتی قانونى نوری مالیکی، وەتەنییەی عەمار حەکیم، عەقد ی فالح فەیاز، كه‌ ١١٠-١١٥ كورسى په‌رله‌مانیان هه‌یه‌، بە راشکاوی دژی زورفی وەستاونەته‌وە.

 

هەروەها دەلێت ، لە بەرامبەردا، فراکسیۆنی سائیرون بێدەنگی بەواتای پشتیوانییان ھەڵبژاردووە، عه‌بادی و بەشێک لە فراکسیۆنەکەی بە ئاشکرا پشتیوانن. کە بەھەمووی لە نێوان ٧٠-٧٥ كورسییان ھەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.