پەرەسەندنی نوێ: گۆڕانکاریەکی گەورە لەبارەی ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

ستاندەر

داوا لەسەرۆک کۆماری عێراق کراوە نوسراوی ڕاسپاردنی زورفی هەڵوەشێنێتەوە، و نەسر و سائیرونیش پشتیوانی مستەفا کازمی دەکەن کە کاندیدی هاوبەشی لایەنە شیعیەکانە بۆ سەرۆک وەزیران.

سەرچاوەیەکی سیاسی بە پێگەی “العراق الیوم” ڕاگەیاندووە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیەتی نەسر و سەرۆکی دەستەی سیاسی هاوپەیمانیەتی سائیرون داوایەکیان ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق کردووە بۆ ڕەتکردنەوەی ڕاسپاردنی زورفی و لەشوێنی ئەو ڕاسپاردنی مستەفا کازمی بۆ تەشکیلکردنی کابینەی وزاری نوێی حکومەتی عێراق.

ئەوە لەکاتێکدایە زۆربەی لایەنە شیعەکان ڕێککەوتون لەسەر دیاریکردنی مستەفا کازمی وەکو کاندیدی هاوبەشی هێزە شیعەکان بۆ تەشکیلکردنی کابینەی نوێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.