سبەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار لەسەر ئەمساڵی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی وەزیر و بەبەشداری سەرۆکی زانکۆکان کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئه‌مساڵی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم.

لە کۆبونەوەکە گفتوگۆ لەسەر ئامادەکاری زانکۆکان بۆ خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیکتڕۆنی دەکرێت، و گفتوگۆ دەکرێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ ئەوەی خوێندنی ئەوساڵی خوێندکاران نەفەوتێ.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ماوەی مانگێک زیاترە خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.