چەند نهێنیەك لەبارەی جێگرەوەكەی قاسم سلێمانی لە مامەڵەی لەگەل عێراق ئاشكرادەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 424 جار بینراوە

ستاندەر

لە چەند رۆژی رابردوو ئیسماعیل قائانی جێگرەوەی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس سەردانی عێراقی كرد و سەردانەكەی چەندین كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەگوێرەی بۆچونی شیكەرەوە سیاسیەكانی دۆخی عێراق قائانی وەك پێویست سەركەوتوو نەبوە لەو سەردانەی بۆ عێراق، نەیتوانیوە لایەنە شیعیەكان كۆبكاتەوە لەسەر یەك كاندیدی نزیك لە ئێران كە پێشتر قاسم سلێمانی بە ئاسانی دەیتوانی ئەو كارەكات.

ئیسماعیل قائانی وەك چاودێران ئاماژەی بۆ دەكەن زمانی عەرەبی نازانێت ئەوەش وای كردوە وەك پێویست نەتوانێ پەیوەندیە كەسیەكانی بەهێز بكات، ئەوە جگە لەوەی پیچەوانەی قاسم سلێمانی كەمترین پەیوەندی لەگەل سەركردە كوردەكان و سوننیەكان هەیە، ئەوەش بەهۆی لە ڕووی كاریزمییایەوە كەسایەتی ئەو هاوشێوەی سلێمانی نیە.

جێی باسە لەكاتی سەردانی بۆ عێراق فەرماندەی سوپای قودس ویستویەتی عەلی سستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ببینێت بەڵام لەلایەن سیستانی داواكە رەت كراوەتەوە، هەروەها سەدریش بەهەمان شێوە لەگەلی كۆنەبۆتەوە لەشوێنی خۆی نوێنەری ناردووە و رەخنەی لە دەستێوەردانی ناوبراو لە پرۆسەی دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ گرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.