ڕێگای سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 371 جار بینراوە

ستاندەر

نوێترین توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەزیندویی لەسەر هیچ تەنێک نامێنێتەوە و هۆکاری سەرەکیش بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەرکەوتنە لەگەڵ کەسی توشبوو.

هێندریك شتریك زاناى جیهانى ڤایرۆسه‌كان له‌ “هاینسبێرگ”ى ئه‌ڵمانیا و تیمه‌كه‌ى له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێدا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، کە ڤایرۆسی کۆڕۆنە بەهیچ شێوەیەک بەزیندویی لەسەر شتەکان نامێنێتەوە. لە توێژینەوەکەی ئەو تیمە شارەزایەدا هاتووە به‌ هیچ جۆرێك هیچ ڤایرۆسێكى كۆرۆناى زیندوو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ نه‌ له‌سه‌ر ده‌سكى ده‌رگا نه‌ له‌ ته‌والێت و سه‌ر ته‌نه‌كانى تریش ته‌نانه‌ت له‌و ماڵانه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا بون هیچ ڤایرۆسێكى زیندوو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئەوەی هەیە تەنها ڤایرۆسی مردوو بووە.

توێژینەوەکە ته‌ئكیدیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ واتاى ئه‌وه‌ نییه‌ بوه‌ستین له‌ ده‌ست شوشتن و پاككردنه‌وه‌، چونكه‌ هاوكارن بۆ رێگه‌گرتن له‌ هه‌ندێك رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆس و چه‌ندین نه‌خۆشى تر.

ئەوە لەکاتێکدا پێشتر وابڵاوکرایەوە کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەماوەی جیاواز و بەپێی جۆری تەنەکان بەزیندویی لەسەر تەنەکان دەمێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.