ستانده‌ر
بەر لە ڕاسپاردنی مستەفا کازمی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تەشکیلکردنی کابینەی نوێی حکومەت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ناوبراو دەربڕی.
ئەو پشتیوانیە پێشوەختەی سەرۆکی هەرێم کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوایخۆیدا هێنا و ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەڕلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی عێراق دەڵێت “نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به‌پێنج هێزه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمه‌وه كردووه، پێی گوتوون كه مسته‌فا كازمی به‌ڵێنی زۆرباشی پێداون، به‌ڵام من تێبینم هه‌یه له‌سه‌ر پشتیوانی ره‌ها به‌بێ مه‌رج، بۆیه پشتیوانی مه‌رجدار ده‌كه‌م”.
به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان پێیوایە ئەوەی سەرۆکی هەرێم کردویەتی تەعبیر لە بۆچونی خۆی دەکات و به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاندوە، به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ناوی دامه‌زراوه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ریكردووه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، و به‌ناوی فراكسیۆنه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كراوه” كه‌س ناتوانێت رێگری لێبكات به‌یاننامه ده‌ربكات، ئه‌و ته‌عبیری له‌بۆچوونی خۆی كردووه، له‌راستیدا ئه‌و به‌یاننامه پشتگیری ره‌ها بوو نه‌ده‌بوایه به‌وشێوه ره‌هایه پشتگیری كازمی بكات، چونكه پێم وایه ده‌بێت كورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بكات نه‌ك كه‌سه‌كان”.