بۆچی هێزە شیعیەكان هەڵوێستیان بەخێرایی بەرامبەر كازمی گۆڕا

لەلایەن ستاندار Posted on 301 جار بینراوە

ستاندەر

ریاز مەسعودی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیروان گومانی خۆی دەخاتە روو لە پشتیوانی لایەنە شیعیەكان لە مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

ناوبرو لە لێدوانیكی بۆ میدیای عێراقی رایگەیاندووە :” زۆرینەی هێزە شیعیەكان  جدی نەبوون بۆ پشتیوانی كردن لە كازمی بۆ پێكهێنانی حكومەت كە پێش زورفی  لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە پێشنیاركرا، بەڵام دواتر بۆ دوورخستنەوەی زورفی و شكست پێهێنانی راسپاردنەكەی سەرۆك كۆمار كە بەعورفێكی مەترسیدار بەرامبەر ئەوان وەسفیان كرد بە مستەفا كازمی رازی بوون”.

ناوبراو پێشی وایە كازمی بۆ قبولكردنی كابینەكەیی و بەرنامەكی حكومەتەكەی رێگای سەختی لەبەردەم دایە، بەهۆی ئەوەی لە بنەرەتدا لایەنە شیعیە باڵادەستەكان متمانەیان پێی نیە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.