“كوردستان لەبەردەم جولانەوەیەكی بەهێزی شەقام دایە”

لەلایەن ستاندار Posted on 464 جار بینراوە

ستاندەر

مەحمود رەزا پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت هەرێم كوردستان لەبەردەم ئەگەری خۆپیشاندان و نارەزایی گەورەیە بەرامبەر دەسەڵاتداران و تا سەر ناتوانی بەو شێوەیە بەردەوام بێت.

ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاندووە هەرێمی كوردستان دابراو نیە لەدۆخی عێراق و ئەو نارەزایەتیە بەرفراوانەی لە ناوەراست و باشوور هەیە، ئەو گۆرانكاریانەی لە عێراق روودەدەن بەدڵنیایی كاریگەری لەسەر هەرێم دەبێت.

مەحمود رەزا راشیگەیاندوە نابێت بەو بێ دەنگیە شكلیەی هەرێم فریو بخۆن چونكە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت و نارەزایەتیەكانی هەرێمیش كاریگەری لەسەر لێپێچینەوە لە گەندەل كاران دەبێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.