عێراق ٫ بۆچی پۆستی سەرۆک وەزیران کەس لەخۆناگرێ ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 405 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

ساڵی ۲۰۰۳ دوای روخانی ڕژێمی حزبی بەعس و کۆتایی هێنان بە حوکمڕانی تاکڕەوی سەدام حسێن لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا عێراق کەوتە بۆشایی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ٫ دوای روخانی دیکتاتۆر ٫ لە ۱۲ی تەمموزی ۲۰۰۳ ئەنجومەنی حوکم پێکهێندرا ٫ دواتریش لە ۲۸ ی حوزەیرانی ۲۰۰٤ حکومەتی کاتی پێکهێندرا کە خۆی بینیەوە لە دەسەڵاتێکی هاوپەیمانی یەکگرتوو کەدەسەڵاتێکی تەواوی هەبوو بەکارکردن بەیاساکانی جەنگ و داگیرکردنی سەربازی ٫ هەروەها ئەنجومەنی حکوم لەعێراق و ئیدارەدانی کاروباری ووڵات لەژێر اشرافی ئەمەریکا ٫ بەمەش بوو بە حکومەتی ڕاگوزەر تا ۳ی مایوی ساڵی ۲۰۰۵ ٫ ئەو حکومەتەی لەلایەن ئەمەریکا و کۆمکاری عەرەبی
لە حوزەيرانی 2004 و هەندێک لەووڵاتان اعترافی پێکرا وەک ئەوەی نوێنەرایەتی شەرعی عێراق دەکات ٫ بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا دەسەڵاتەکانی ئەمەریکا بەفراوانی بونی هەبوو ٫ بەجۆرێک لەماوەی حکومڕانی حکومەتی ڕاگوزەر ئەمەریکا خۆی خاوەنی بڕیاربوو ۰

ئیتر لەو کاتەوە لایەنە عێراق یەکان بەجیاوازی نەتەوەو مەزهەب بەردەوام کێشەیان لەدابەشکردنی پۆستەکان دا هەبوە ٫ هەر لەسەرەتاوە لایەنە شیعیەکان کێشەیان تێکەوت ٫ بەڵام وەک ئەوەی ڕۆژنامەی نیویورک تایمز بڵاوی کردەوە لەژێر فشاری پول بریمە حاکمی مەدەنی ئەوسای عێراق ئەخزەر ئیبراهیمی ڕازی کرا بەوەی دان بە دانانی ئەیاد عەللاوی دابنێ وەک سەرۆک وەزیرانی ئەوکات کەهەڵبژێردراوی ئەنجومەنی حوکم بوو ۰

دواتر لەدوای بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای تەوافوق هەر سێ پۆستی باڵای ووڵات لەنێوان کورد و عەرەبی شیعە و عەرەبی سوننە دابەشکرا ٫ بەڵام دوای مشتومڕێکی زۆر و فشارە بەردەوامەکانی ئەمەریکا و خودی پول بریمە ئینجا پۆستەکان یەکلایی کرانەوە بەجۆرێک سەرۆک کۆمار بۆ کورد بێ لەناو کوردیش بۆ یەکێتی هەروەها سەرۆک وەزیران بۆ عەرەبی شیعی و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ عەرەبی سوننی کە شیعە و سوننەش لەناو خۆیان دا دابەشی سەر چەند حزب و لایەنێک بون بەمەش ڕازی کردنیان پێویستی بەکاتی زۆر هەبوو بۆ ڕێککەوتن و شوێن گرتنی فشارەکانی پول بریمەر ۰

سەردەمی عادل عبدالمهدی :
عادل عبد المهدی وەزیری دارایی بوو لە کابینەکەی ئەیاد عەللاوی ٫ لەساڵی ۲۰۰۵ تا ساڵی ۲۰۱۱ جێگری سەرۆک کۆمار بوو ٫ ساڵی ۲۰۱٤ وەزیری نەوت بوو ٫ دوا پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو لەساڵی ۲۰۱۸ دوای رێککەوتنی نێوان کوتلەی بناء و کوتلەی اصلاح کە نەصر و حیكمەی لەخۆدەگرت بەتەوافوق لەگەڵ سائرون ٫ دوای خۆپیشاندانەکانی عێراق و بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایی شەقام لەمانگی ۱۰ی ۲۰۱۹ عێراق کەوتە قۆناغێکی ئاڵۆز بەمەش لەگەڵ بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان عادل عبدالمهدی ناچار بەدەست لەکارکێشانەوە کرا ٫ پاشان لە ۱/کانونی یەکەمی ۲۰۱۹ دەست لەکارکێشانەوەکەی سەرۆک وەزیران لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا دواتریش لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حەلبوسی جەخت کرایەوە کە پێی ماددەی ۷٦ ی دەستور وەک هاتوە ( أن يكلف رئيس الجمهورية، مرشحا جديدا من الكتلة النيابية الأكبر، لمنصب رئيس الوزراء، على أن يتولى هذا المرشح اختيار تشكيلة حكومية، خلال فترة لا تزيد على ثلاثين يوما، لتعرض على البرلمان)۰

دوای عادل عبدالمهدی :
لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عبدالمهدی لەپۆستی سەرۆک وەزیران و پەسەندکرنی لەئەنجومەنی نوێنەران تا ئێستا نەتواندراوە هیچ کاندیدێک بۆ پۆستەکە یەکلایی بکرێتەوە ٫ کە لە محمد شياع سودانی یەوە سەرەتای ناڕەزاییەکان لەشەقام دەنگی لێ بەرزبویەوە ٫ دوای ئەویش راسپاردنی هەریەک لە محمد توفيق عەللاوی و عەدنان زەرفی بۆ دەست بەکاربون و پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردران بەڵام شکستیان هێنا لەپێکهێنانی حکومەتەکە ٫ لەئێستاشدا وەک نوێترین هەنگاو ڕۆژی پێنج شەممە ۲۰۲۰/٤/۹ بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق مستەفا کازمی ڕاسپاردوە ٫ بەڵام نازاندرێ ئاخۆ سەرکەوتوو دەبێ یان وەکو راسپێردراوەکانی تر شکستی پێ دەهێندرێت ٫ ئەگەر چی دەنگۆی کۆدەنگی لایەنە شیعی و لایەنەکانی تەوافوقی لەسەر هەیە بەڵام هێشتا دیار نیە سەرکەوتوو دەبێ یان نا چونکە پۆستی سەرۆک وەزیران بەفشاری ناڕەزاییەکانی شەقام بۆشایی تێکەوت بۆیە هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی پەیوەستە بەڕەزامەندی شەقام ٫ دواجار لەئێستادا ووڵات بێ دەنگە بەڵام دیار نیە ئاخۆ خەڵکی پارێزگاکانی خواروو دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی کۆرۆنا دەگەڕێنەوە دەوام و سەرکارەکانیان یان دەنگی ناڕەزایی لەمەیدانەکان بەرزدەبێتەوە ٫ بۆیە هێشتا زووە باس لەسەرکەوتنی مستەفا کازمی بکرێ ٫ چونکە سەردەمی دوای سەددام تەوافوق و فشارە دەرەکیەکان دۆخەکەی تێدەپەڕاند ٫ بەڵام ئێستا شەقام بوە بەهێزی گەورەی یەکلاکەرەوە و دەبێ حسابی گەورەو تایبەتی بۆ بکرێ ٫ بۆیە
پۆستی سەرۆک وەزیران کەس لەخۆناگرێ چونکە لەئێستادا نەفشارەکانی ئەمەریکا و نەدووری ئێران و نەبێ دەنگی شەقام وەکو ساڵی ۲۰۰۵ ی دوای عێراق نەماوە و هاوکێشەکان گۆڕاون ٫ ڕەنگە ڕێگەی دروست ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێ ۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.