پەڕلەمانتارێکی یەکێتی سکاڵا لەسەر وەزیری ناوخۆ تۆمار دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

ستاندەر

کاروان گەزنەیی جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەڕلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە نامەیەکی بۆ نەتەوە یەکگرتووان ناردووە و سکاڵای یاسایی لەسەر ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆیی حکومەتی هەرێم تۆمار کردووە.

کاروان گەزنەیی وتیشی سکاڵاکەی لەسەر ئەو پێشنیارەی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ  بووە کە پێشنیاری کردبوو ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی هاوکاریەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت و دابەشی بکات بەسەر کەمپی ئاوارەکان، ئەو پەڕلەمانتارە پێیوایە ئەمەی وەزیری ناوخۆ کردوویەتی بەکارهێنانی پێگەی دەوڵەتە بۆ بەرژەوەندی حزبی چونکە ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی ڕێکخراوێکی حزبییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.