نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران لێدوانێك لەبارەی هەوالی رادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت دەنگۆی  هاتنە ناوخاكی هەرێمی كوردستان كوردێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی راست نیە.

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی نازم دەباغ وتیشی:” ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوە و ئەو كەسە بەهیچ شێوەیەك نەچۆتە خاكی هەرێمی كوردستان و بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵەش ئامانج لێی كەمكردنەوەی  پێگەی هەرێمی كوردستانە.

ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە پێویستە ئەوانە ئەو جۆرە هەواڵە بڵاودەكەنەوە بدرێنە دادگا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.