ستاندەر
بەگوێرەی هەوالێكی ئاژانسی شەفەق نیوز دوێنێ شەممە مایك پینس جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و مارك ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بەسەردانێكی نهێنی هاتونەتە عێراق و لە بنكەی سەربازی عەین ئەسد لە ئەنبار دابەزیون،
بەگوێری ئاژانسەكە سەردانی هەردووكیان بۆ ئاگاداربون بوە لەبەستنی سیستەمی بەرگری پاتریۆت دژ بەهێرشەكانی ئێران و پێداچونەوە بوە بە بونی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەولەتی.
دەشلێت هیچ زانیاریەكی پشتراستكراوە نیە كە ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی ئەمریكا هیچ یەكێك لە بەرپرسانی باڵای عێراقیان بینی بێت، لەراگەیەنراوێكیش سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رەتی كردەوە د.بەرهەم ساڵح وەزیری بەرگری ئەمریكای بینی بێت لەكاتی سەردانی بۆ عێراق