شام شەکرە بەڵام نیشتمان و زێدی خۆم گەلێ شیرین تر

لەلایەن ستاندار Posted on 503 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

هەر ڕووداوێك یاخود کارەساتێکی سروشتی یاخود مرۆیی بەپێی ڕەوتی زەمەن لەداهاتوودا دەبێتەوێردی سەر زمانی جەماوەرو تاکەکانی کۆمەڵگا ،ئەنفال ، هەڵەبجە ، کۆڕەو ، ڕووخانی ڕژێمی سەدام و سستمە بۆگەنەکەی دوای دەیان ساڵ تاکو ئێستا لەسەر زمانی خەڵکن و لەبیرناکرێن ، ڕۆژانێک بەندەو بەشێك لەهاوڕێیانی شارەکەم بیری ڕزگاری نەتەوەو نیشتمان و شارەکەمان مخموور ویستێکی بەدینە هاتووی لەمێژینەی گەنجێتی بێ پێچ و پەناو ئێستامان بوو کە لەدەست پێک نەخشەمان بۆکێشاو هەنگاوی پێویستمان بۆ ناو خۆشبەختانە ئاڕاستەی ئەرێنی بەجوانی بەخۆوەگرت ، لەنێو شاخ و پێدەشتەکاندا ویستگەلێک و کۆمەڵێ خەونی لەمێژینەی جوان لەبیرو هزرو لەنێوناخ و ڕۆحی هەر تاکێکماندا چەکەرەی کردببوو سەرەتای جوڵەو نەش ونماکردن و لەگەڕانی بەردەوام بوو بۆدۆزینەوەی شوێنێکی شیاو لای هەر تاکێکماندا ،
ئەوسا کۆی هەوڵ و خەونە جوانەکان ببوونەخۆراک بۆڕۆحی هەریەک لەهاوڕێیان بەشێکی تریان بەئاڕاستەی خۆ پەروەردەکردن بوو بەبیری جوان و گەشەپێدانی فکرو نێوی پیرۆزی ئازادی ودانەبڕانی نێوی مخموورو قەرەچووغی سەر کەش بوو لەم پڕۆسە چارە نوسسازەیەدا کەزەمەنێک بوو لای هەریەکە لەهەڤاڵانمان سەرچۆپی لێ گرتبووین ، مرۆڤ بەبێ بوونی خەون جەستەیەکی ساردو سڕو بێ سەرەلەژیاندا
مرۆڤ کەخەونی نەبێت شایەنی بەردەوام بوونی ژیانی نیەو نابێت بۆیەلەگەڵ گەورەبوونی تەمەن و ڕێگریەکان لەبەدیهێنانی خەونەکان و ویستەبەدینە هاتووەکان سەرکێشی وجوڵە دەست پێ دەکات لەگەڵ ڕەوتی خێرای ژیان و گۆڕانکارییە سیاسی ، نەتەوەیی ، کلتوری وفەرهەنگی و لەسەروی هەمووشیانەوە خەباتی دێموکراسی لەگەڵ هەموو ئەمانەدا خەونەکان گەورەدەبن و ئاڕاستەی تازە بەخۆوە دەگرن ، داپڵۆسین و داگیرکاری ، خەباتی بەرپەرچ دانەوەو هەربەپێوە شەهیدبوون ناسنامەی پیرۆزی کوڕانی بەجەرگ و دڵسۆزی ئەوشارە شەهیدستانەیە ، بەخشینی خوێن وزام باوەڕ نەبوون بەسنووری دەستکرد لەدەستپێکی هەنگاوی پیرۆزی کوڕانی شەرەکەمان بوو کەهەردووکاوەوفاقە مخمووری سەرقافڵەو ڕێ نیشاندەرو ڕابەرایەتی قۆناغەکەیان لەئەستۆگرتبوو ، هەمووئەمانەلەنێوئەم خوێند نگایە وەسیلەو کەرەسەیەکی خاو بوون بە ئاڕاستەی لەدایک بوونی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینێکی تروگەشەکردنی ڕۆحی بەرگری و داکۆکی کردن لەدەستکەوتەکان و هەوڵدان بەئاڕاستەی دەسەبەر کردنی دەستکەوتی زیاتر بۆ گەل ونیشتمان وشارەخۆشەویستەکە مان ، لەکۆتادەڵێم شام شەکرە بەڵام نیشتمان و زێدی خۆم گەلێ شیرین تر پڕۆسەی ئازادی عێراق و هاتن و مانەوەی کوڕانی شار بۆماوەی چەندین ڕۆژ لەقەرەچووغ بە ئاڕاستەی ڕزگار کردنی شارەکە یان
گرێدانەوەو یەکخستنەوەی خەباتی نیشتمانی دوێنێی گەلەکەیان و تێکەڵاو کردنیان بووبەخەبات و تواناو خوێن و زام لەپێناو دەسەبەر کردنی ئازادی و سەرفرازبوونی جەماوەری شارەکەیان دوورلە ڕوانین و جیاوازیکردن لە ئایدیاو بیری سیاسی لەو شارە بێ کەس و فەرامۆشکراوەدا ، بۆیەدەڵێم سەڵڕۆژی ئازادکردنتان پیرۆز بێت جەماوەری شارە دڵگیروجوانەکەم مخموورەکەم .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.