لەکوردستان کۆڕۆناش دژ بە هەژارە

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

یوسف سوارە قادر

دوابەدوای پەیدابوون و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناسراو بە (کۆڤید19) لەشاری وەهان لەووڵاتی چین سەری هەڵداو پانتایی هەموو جیهانی گرتەوە جگە لە هەندێک ووڵات نەبێت کەبە پەنجەی دەست دەژمێردرێن تێیدا تەشەنەی نەسەندووە ئەم ڤایرۆزە لەڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت ووڵاتی ئێران و پاشان بڵاوبوونەوەی ئەوتۆی بەدی کردوو بەرەو ڕۆژاوا هەنگاوی نا کارە ڕاستەقینەکەی لەوێدا دەست پێ کرد سەرەتا هەندێک لەووڵاتان زۆر بەسانایی بابەتەکەیان وەرگرت بێ گوێدان بەمەترسی یەکانی ڤایرۆسەکە بەتاییبەت ووڵاتی ئیتاڵیا و بەریتانیا و ئەمریکا و ئیسپانیا کەوتنە ناو زەلکاوی ڤایرۆسەکەو نەیانتوانی بە باجێکی کەم لێی دەربچن، بووە هۆی داڕوخانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و سەرچاوەی مرۆی و داتەپانی ئابووریەکانیان و لەکەدار کردنی سیستەمی تەندروستیەکانیان.

یێگومان چەندان ساڵی تری دەوێت تاکو بگاتەوە بەو ئاستەی پێش هاتنی ڤایرۆسەکە لیرەدا دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ڕاستی دروستی بابەتەکە ڤایرۆسەکە ڕاستە و بوونی هەیە لە جیهاندا بەڵام لەکوردستان ناتوانم بڵێم هەر نی یە بەلکو ئەگەرهەشبێت بەوشێوەیە نی یە کە کاربەدەستانی حکومەت باسی لێوە دەکەن ڕەنگە داتاو زانیاریەکان زۆر لەوە کەمتر بن کە باسی لێوە دەکرێت هەر بۆیە من گومانم هەیە کە ئەم ڤایرۆسە دژەهەژارە و دادپەروەر نی یە وەکو حکومەتەکەی خۆمان دەبینم هەندێک لەبەرپرسەکان زۆر بە حەماس و بەخۆشیەوە باسی لێوەدەکەن چونکە لەبەرژەوەندی ئەواندایە هەلێکی باشە بۆ شاردنەوەی هەندێک لەگەندەڵیەکانیان هۆکارێکی باشیشە بۆ پەیداکردنی پارەو وەرگرتنی هاوکاریە نێو خۆیی و نێو دەوڵەتیەکان و واپێدەچێت هاوبیرو هەمان فکرەیان هەبێت چونکە دژی خەڵکی هەژارو بەش مەینەتی خەڵکی کوردستان کەواتە کۆڕۆناش لەکوردستان دژ بە هەژارە.

لێرەوە حکومەت و بەرپرسەکان هەموو ئامانج و مەرامەکانی خۆیان پێکاوە ، وەهەمووسینارێۆکانی خۆیان بەئامانج گەیاندووە، بۆیە خەڵکی زۆر گومانیان لادروست بووە کەئەم نەخۆشی یەبوونی نی یە بەڵکو بۆمەبەستی بازرگانی بەکار هینراوە بەڕای من هیچ ووڵاتێک وحکومەتێک هەندی حکومەتی هەرێم لەم قەیرانی کۆڕۆنایە سود مەند نەبووبێ ئەنگینا بۆ تاکو ئێستا لەکوردستان هیچ بەرپرسێکی حوکومی و حزبی توش نەبوونە بەدور بووە لەم ڤایرۆسە لەزۆربەی میدیاکانەوە دیدعای ئەوە دەکەن کەوا ئەم ڤایرۆسە کەس ناناسێ توشی هەموو کەس دەبێت خێرە تەنها لەم هەرێمەی ئێمەدا نەبێت کەکەسە باڵاکان نادۆزێتەوە نابێت بەمیوانیان ، دەبێت لەبەر چی بێت لەبەر تۆکمەیی سیستەمی تەندروستی یەکەی بێت یان لەبەر ئەوەی خێرەمەندن و سەدەقەی زۆریان کردووە بۆئەوەی لەدەردو بەڵا بەدووربن.

ئەی بۆلەووڵاتە پێشکەوتووە توشبووەکان زۆربەی بەرپرسە گەورەکانیان وەکو سەرۆک و ڕاوێژکار و وەزیروگزیر و دادوەرو پزیشک توشی دەبن کەواتە ئەی کۆڕۆنا دژە هەژار نی یە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.