گرژیەكانی وەرتێ لە تەقینەوە نزیك بۆتەوە: ستاندەر دواین زانیاری لەبارەی هۆكاری نەگەیشتنە ئەنجامی سێ لایەنە  ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

ستاندەر

 وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی و پەكەكە لە زینی وەرتێ بۆ گفتوگۆكردن  لەبارەی گرژیەكانی ناوچەكە كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوە،  بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەكی ستاندەر دانیشتنەكە لەنێوان بنكەكانی پەكەكە لەلایەك و پارتی و یەكێتیش لەلایەكەی تر ئەنجامدراوە.

سەرچاوەكە رایگەیاند:” پەكەكە لە كۆبونەوەكە داوای كردووە سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوبەشەكە و ئەوەی یەكێتیش لەناوچەكە بكشێنەوە، بەڵام دوای گفتوگۆ داوای كردووە تەنها  هێزی یەكێتی بمێنێتەوە، هێزی هاوبەش لەوێ نەمێنێتەوە، پاساویشیان ئەوە بوە رایانگەیاندووە گومان لەو هێزە هاوبەشە هەیە كە زانیاری و جموجۆلەكانمان بۆ لایەنی سێیەم دزە پێبكەن”.

وتیشی:” دوای ئەوەی لەگفتوگۆكان هێزە هاوبەشەكە كە زیاتر گوزارشتە لە پارتی ئامادەنەبوە لەناوچەكە  بكشێتەوە،    وەفدی  پەكەكە هەڕەشەی ئەوەی كردووە ئەگەر نەكێشێنەوە تا سبەی شەو ئەوا هێرشیان دەكەنە سەر، لە بەرامبەردا لیوای حەوتی پێشمەرگە هێزەكانیان لە دوو رەبیەكە زیاد كردوە بۆ 30 پێشمەرگە، بەڵام بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەكە هێزەكانی پارتی لە رەبیەكان بۆ ناو وەرتێ كشاونەتەوە كە سنوری یەكێتیە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان دوای ئەوەی ئەو سێ لایەنە نەگەیشتونەتە رێكەوتن فرۆكەی جەنگی توركیا بەسەر ئاسمانی ناوچەكە دەسورێتەوە.

پێشتر بۆردی توێژینەوەی ستاندەر پێشبینی كردبو كە بەردەوامی دۆخەكە وادەكات توركیا دەستی بگاتە ناو هاوكێشەكە و ئاڵۆزی تێدا دروست بێت، ئەوەش ئەگەر دەستپێشخەریەكی خێرا نەیەتە پیش، جێی باسە ئەو ناوچەیە بەوە ناسراوە كە یەكێك بوە لە مەڵبەندە گرنگەكانی شۆرش.

جێی باسە پێشتر رێكەوتن كرا كە تەنها هێزی یەكێتی لەناوچەكە بمێننەوە، بەڵام دواتر رێكەوتنەكە سەری نەگرت و هێزی هاوبەش هاتنەوە ناوچەكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.