ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی وه‌ك به‌شێك له‌ سوپای توركیا له‌ لیبیا ده‌ستگیركرا كێیه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 636 جار بینراوە

كاكه‌ مام ئارام

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی‌ وه‌ك به‌شێك له‌ سوپای توركیا له‌ لیبیا ده‌ستگیركرا، پێشمه‌رگه‌ی‌ هێزی‌ رۆژی‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌ و چه‌ندین جار دژی‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی‌ وه‌ك پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان و یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل و یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ ژن شه‌ڕی‌ كردووه‌.

شه‌وی‌ رابردوو عمید مساری وته‌بێژی هێزه‌كانی ژه‌نراڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ لیبیا ئاشكرای كرد كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان تاوانێكی زۆر ئابڕوبه‌رانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كوردستان ئه‌نجامداوه‌ و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی كوردستاندا كوردی له‌ خه‌باتكاری سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ گۆڕیوه‌ به‌ جاش بۆ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و له‌ ولاتی تر به‌كوشتی داوه‌.

عه‌مید مساری فایلی چه‌كدارێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی زێره‌ڤانی پارتی دیموكراتی كوردستانن و له‌ ساڵانی رابردوودا له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ربازگه‌ی بنه‌صڵاوه‌ له‌ هه‌ولێر مه‌شقیان پێ كراوه‌ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ میدیاكانی‌ لیبیا ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ناوی‌ شاكیر فه‌رمان بونجق-ه‌ و له‌ دایكبووی ساڵی 1985ی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستانه‌ و توركمانه‌.

شاكیر فه‌رمان بونجق له‌سه‌ره‌تای‌ نه‌وه‌ده‌كاندا له‌ لیبیا ژیاوه‌ و وه‌ك وه‌ستای دیكۆرات كاریكردووه‌ و له‌ ساڵی 2015 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژی‌ سه‌ر به‌ هێزی‌ زێره‌ڤانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان.

دواتر له‌ ڕێی بنكه‌ی توركیاوه‌ له‌ هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌ سوپای توركیاوه‌ كردووه‌ و له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گورگه‌ بۆره‌كانی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ توركیاوه‌ مه‌شقی پێكراوه‌.

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی‌ هێزی‌ رۆژی‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ چه‌ندیجار دژی هێزه‌ كوردییه‌كانی وه‌ك پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان “په‌كه‌كه‌” و یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل “یه‌په‌گه‌” و یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ ژن “یه‌په‌ژه‌” شه‌ڕی كردووه‌.

له‌ كۆتایی ساڵی ڕابردوودا شاكیر له‌ڕێی‌ هێزه‌كه‌ی‌ پارتییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی سه‌ربازانی توركیا نێردراوه‌ بۆ لیبیا تا له‌پاڵ‌ چه‌كدارانی‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ توركیادا بجه‌نگێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.