بنەماڵەكەی  رونكردنەوەیەك لەبارەی چونی پێشمەرگەكەی رۆژ بۆ لیبیا بڵاودەكەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 213 جار بینراوە

ستاندەر

لە راگەیەنراوێكدا بنەماڵەی “بونجق”  لە رۆژڤای كوردستان خۆیان لەو ئەندامەی پێشمەرگەی رۆژ  بەناوی شاكر فرمان سالح بێ‌ بەری كرد، كە بۆ شەڕكردن لەگەڵ چەكدارەكانی سوریا چووەتە لیبیا.

بنەماڵەكە لەبەیاننامەكەدا رایانگەیاندووە، ئەوان تووشی شۆك بوون بە زانینی ئەو هەواڵەی باسیان لەوە كردووە، ئەندامەكەی بنەماڵەكەیان بۆ شەڕكردن چووەتە لیبیا.

چەند رۆژێكە لێدوانێكی وتەبێژی هێزی نیشتمانی لیبیا ئەحمەد مەسماری بڵاویووەتەوە، كە باس لەوە دەكات هێزی پێشمەرگەی رۆژ براونەتە.

ئەحمەد مەسماری رایگەیاندووە  ئەو هێزانەی پێشمەرگە، لەلایەن سوپای توركیاوە براونەتە لیبیاو شەڕیان لەدژی هێزی نیشتمانی لیبیا كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.