ستاندەر
سەرچاوەیەک لە کەمپی شەهید ڕۆستەم لە مەخمور تایبەت بە کوردانی باکور لەلایەن فڕۆکەی تورکی کەمێک بەر لە ئێستا بۆردمان کرا. سەرچاوەکە وتیشی بۆردومانەکە لە دەروازەی کەمپەکەی گرتۆتەوە و زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتۆتەوە.
بریاریشە بەڕێوەبەرایەتی کەمپەکە ڕاگەیەنراوێکی تایبەت بە وردەکاری بۆردومانەکە بڵاوبکەنەوە.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ فرۆکەی تورکی ناوچەێ زینی وەرتێی بۆردومانکرد.