نێچیرڤان بارزانی وەزیرە کوردەکانی کابینەکەی کازمی دیاریدەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

عیماد باجەلان ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێگەی بەغداد الیوم ی ڕاگەیاندووە کە وەزیرە کوردەکانی کابینەی مستەفا کازمی دەبێت لەلایەن سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانیەوە  دیاریبکرێن، چونکە ئەو دامەزراوەی تایبەتمەندە بە پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەند.

جێگای باسە تاکو ئێستا هەڵوێستی هێز و لایەنەکانی تری کوردستان ڕانەگێنراوە سەبارەت بە دیاریکردنی وەزیرە کوردەکانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە.

ئەو هەڵوێستەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چواشەممە مستەفا کازمی ڕایگەیاند کە کابینە وزاریەکەی تەواو بووە و ئێستا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ هێز و لایەنەکان بۆ ئەوەی لەماوەیەکی نزیکدا بینێرێت بۆ پەڕلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.