چەند نهێنیەك لەبارەی بۆردومانی دوێنێ شەوی توركیا لە زینی وەرتێ، پارتی و پەكەكە زانیاریەكانیان لەیەكێتی شاردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر

درەنگانی دوێنێ شەو فرۆكەكانی توركیا چەند ئامانجێكیان لە زینی وەرتێ بۆردمانكرد، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبكەوێتەوە. توندبونەوەی ململانێكانی ئەو سنورە وای كرد هێزە ئاسمانیەكانی توركیا زیاتر چاو بخەنە سەر ئەو ناوچەیە.

چەند رۆژێك بو فرۆكە جەنگیەكانی توركیا لەو ناوچەیە دەسورانەوە، بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەك كە بەستاندەری راگەیاند سەركردە سەربازیەكانی یەكێتی لە زینی وەرتێ لەبارەی بۆدومانەكانی دوێنێ شەو چەند زانیاریەكان   بە سەركردایەتی یەكێتی راگەیاندووە.

سەرچاوەكە وتیشی:” زانیاریەكان بەو شێوەیە بوە كە پەكەكە و پارتی ئاگاداری ئەوەبوونە كە چ كاتێك فرۆكەی توركیا ناوچەكە بۆردومان دەكات، بۆیە كاتژمێر 9ی شەوی رابردوو شوێنەكانی خۆیان چۆڵ كردووە. هێزەكانی پارتیش كاتژمێر 10 مۆڵەتیان لە فەرماندەی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە خواستوە و شوێنەكەیان جێهێشتوە بەرەو ناو وەرتێ، بۆیە لەكاتی بۆردومانەكە تەنها هێزەكانی یەكێتی لەشوێنی خۆیان مابونەوە لەكاتی بۆردومانی فرۆكەكان”.

جێی باسە پەیامنێری ستاندەر لە سنورەكە رایگەیاند” زۆرینەی دانیشتوانی سنورەكە گلەیی ئەوەیان لە ئیدارەی ناوچەكە هەیە كە بەدەست یەكێتیەوەیە نەیاتوانیوە ناوچەكە لە زیادبونی ئەو گرژیە بپارێزن، هەروەها پێیان وایە پارتی هۆكاربوە بۆ پەرەسەندنی ئەو گرژیانە بەهاتنیان بۆ ئەو ناوچەیە، دەشلێن پەكەكەش پێویست نەبوە لەو ناوچەیە بكاتە شوێنی ململانێ بەو پێیەی كە پەیوەندی بە قوڵای خەباتی ستراتیجی ئەوان نیە كە لە باكوری كوردستانە.

جێی باسە ئێستا لەناوچەكە چوار هێز لە ململانێن یەكێتی و پەكەكە و پارتی لەسەر زەوی،   فرۆكەی جەنگی توركیاش لە  ئاسمانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.