پێشمەرگە دێرینەكان لەبارەی گرژیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هەلوێست رادەگەیەنن

لەلایەن ستاندار Posted on 400 جار بینراوە

ستاندەر

لە راگەیەنراوێك كۆمەلەی پێشمەرگە  دێرینەكات/ هەولێر داوادەكەن یەكێتی و پارتی  بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان ورێگرتن لە پلان و خەونی دووژمنان و داگیرکەرانی کوردستان به زووترین کات له زینی وه رتێ بکشێنه وه.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكە  كە ئەمرۆ هەینی بڵاویان كردەوە رایدەگەیەنن پیشوازی لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی پیشمەرگە دەكەین كە دەلێت ئەوهێزانە كاتین لەوێ ودەیانكشێنینەوە ،  دەنگی خۆشمان دەخەینە پاڵ دەنگی دانیشتوانی وەرتێ و دۆڵی شاورێ وناوچەكە، کە لە یاداشتێکدا داوایان لەسەرجەم ئەو هێزانە کردووە لە ناوچەکە پاشەکشە بکەن.

بەناوی خودا

بەیاننامەی كۆمەلەی پیشمەرگە دیرینەكان

ئێمه وه ك پێشمه رگه دێرینه کان کە تەواوی تەمەنی خۆمان بۆ خزمەتی خاکی کوردستان بەسەربردووە ، چەندین ئازیز و هاوڕێمان بوونەتە قوربانی رزگاری کوردستان، به گیانی بێلایه نی و خۆشه ویستیمان بۆ هه موو لایه ك ، بە تێگەیشتنمان لەباری ناسكی جیهانی و ئیقلیمی وناوەكییەكانمان، ئه و به یانه ی خواره وه مان ده ركرد كه بریتیه له داواكاری ز ۆرینه ی خه لكی كوردستان .

داوا کارین  لە برایانی (پ د ك – ی ن ك- پ ك ك) بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان ورێگرتن لە پلان و خەونی دووژمنان و داگیرکەرانی کوردستان به زووترین کات له زینی وه رتێ بکشێنه وه، پیشوازی لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی پیشمەرگە دەكەین كە دەلێت ئەوهێزانە كاتین لەوێ ودەیانكشێنینەوە ،  دەنگی خۆشمان دەخەینە پاڵ دەنگی دانیشتوانی وەرتێ و دۆڵی شاورێ وناوچەكە، کە لە یاداشتێکدا داوایان لەسەرجەم ئەو هێزانە کردووە لە ناوچەکە پاشەکشە بکەن،  مانه وه ی ئه و هێزانه له به رامبه ر یه کدا  ته نها خزمه ت کردنی ناحه زانی کورده، به دیلی نه کشانه وه ش واتای ئه وه یه به ده ستی خۆمان ئاگر به ردانە له دوا خه رمانه که ی خۆمان ، چاوه ڕوانین وه لامی هه ر سئ لایه نه که ین که به زووترین کات به ده م ئه و داواکاریانه بێن ولەجیاتی خزمەتی ئەومیلەتە بكەن ، خەم لە مووچەو باری هەژاران وچارەنوسی كوردستان بخۆن .

کۆمه له ی پێشمه رگه دێرینه کان/ هه ولێر

17-4-2020

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.