ئیتر ئەو مەزاد کردنەی نیشتمان راگرن

لەلایەن ستاندار Posted on 550 جار بینراوە

عه‌بدوڵا ڕه‌شاد

ئەمەوێ ئەم سنوور ببەزێنموو برۆم بۆ ئەو دیوو سنوور ئیستا ئەم شارە بۆن گەنیوەیەی گرتووە رێک لە زووخاوی جەهەنەم ئەچێ، لەم سنوورەی بەقەت ژمارەی پێلاوی گەریلاکان خاک فرۆش هەیە ئەو خاکەی سالانێکە خوێنی بۆ ئەرژنین کەچی ئیستا هەموو شتێکمان لە دەستدا وەک قومار چیەک هەموومان لەسەر مێزی قومارخانەێکی تورکیا جێ هێشتوو هاتینەوە بۆ ئەودیووی سنوور خۆمان لەگەل بەرمالی داوین پیسێک کە دەیەوەی خودا بەمە بناسێنی ، ئیستا نیشتمان وەک بووتلە عەرەقێکی بەتالی دوای مەستبوونە ئیتر چی تیایە ئەم سنوور یەک دوو مەسینە هەلگر و یەک دوو جاش کە ئیستا رۆلەکانمان بە کوشت دەدەن و یەک دوو مەلای مێز بەسەی بەردەم دەرگای داوێن پیسەکان و یەک دوو خێلی ژن کوژی تیا ماوە ئیتر چیتر بەدی بکەین لەم سنوورە جگە لە ئاش بەتالێکی تر و بەرەو نادیارێکی تر هیچی تر بەدی ناکرێ ئیستا دەمەوێ سنوورەکان ببەزێنم و بچمە ئۆردوگاکانی ئێران ئەو کوردانە ببینم کە پارەی ئەوانە دەخۆن کە سنووری نیشتمانی خۆیان جێ هێشت لە پیناو کوردایەتی کەچی ئیستا نرخی سوالکەرێکیشیان نیە لەم ئۆردووگایانە ، ئیستا داواتان لێدەکەم هەموو بەیەکەوە لافیتەێکی سپی لالی بێ زمان هەلگرین و لە ناوەراستی ئەم سنوور ئەمجارە خۆمان هاوار بکەین بلێن ئیتر بەسە ئەم مەزاد خانەی نیشتمان راگرن رەنگە نیشتیمان فرۆشتن و جاشایەتی ئیوەی لێرە کۆ کردبێتەوە بەلام ئیمە چیتر تاقەتی ئاش بەتالمان نەماوە ئیمە بۆ ئەوە نەچووینە جەنگ ئیوە بێن وا لەم نیشتیمانە بکەن ئیمە جەنگاین بۆ ئەوەی هەمووان لە قەندیل بەسەربەستی بژین کەچی ئەوا ئەمرۆ یەک دوو مەرە گێژ وا خەریکە هەرچی سەوزای ئەم نیشتیمانە هەیە بە بارووتەکانیان دەی خنکێنن لێرەوە ئیتر دەبێ ئیمە هاور بکەین و بلێین ئیمە لە دایک بووین بۆ ژیان نەک بۆ خاک فرۆشتن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.