ئەو کەسەی بەهۆی سوکایەتیکردن بە سیستانی دەزگیرکرابوو بە بڕیاری سەرۆک کۆمار ئازاد دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق عادل عەبدولمەهدی بە نوسراوێکی فەرمی کە دەست شەفەق نیوز کەوتووە داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح کردووە لەسەر داوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان ئەوکەسەی لەسەر سوکایەتیکردن بە سیستانی دەزگیرکراوە ئازاد بکرێت.

کازم عبیس عەبد کە پێشتر بەهۆی خراپ ناوهێنانی سیستانی دەزگیر کرابوو، بەهۆی لێخۆشبوونی سیستانی و لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی و بە بڕیاری سەرۆک کۆمار لێخۆشبوونی تایبەتی بۆدەرچوە و ئازادکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.