ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی زانیاری نوێ لەسەر گرژیەکانی زینی وەرتێ ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

ستاندەر

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەرنامەی تاوتووێی ئێن ئاڕ تی گووتی زانیاریم هەیە کە ناردنی ئەو هێزە لەوکاتەدا بۆ زینی وەرتێ ئەجیندایەکی مەترسیداری تورکیایە.

ئارێز عەبدوڵا گوتیشی لەدوای شەڕی ناوخۆوە یەکێتی سەرجەم سەنگەرەکانی شەڕی چۆڵکردووە بەڵام پارتی لەئێستاشدا لەهەوڵی دروستکردنی سەنگەری نوێیە و ئەمەش گومانی نەک تەنها لەلایەن یەکێتی بەڵکو گومانی لای هاوڵاتیانیش دروستکردووە.

هەروەها گوتی بیانوکانی ناردنی هێز بۆ زینی وەرتێ بێ بنەمان کە دەوترێ لەچوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناردراوە چونکە ئەو هێزانە لەو شوێنە خەریکی دروستکردنی ڕەبایەن.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی گوتیشی ئایە پارتی ڕازیە کە هێزێکی هاوبەش بچێتە مێرگەسۆر نەک بارزان کە ئەوان هێز دەنێرنە زینی وەرتێ و ڕێگەش نادەن کۆمیتەیەکی یەکێتی لە کۆڕێ بکرێتەوە، گوتیشی زانیاریم هەیە کە ناردنی ئەو هێزە لەوکاتەدا ئەجیندایەکی مەترسیداری تورکیایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.