ڕێککەوتنێکی سیاسی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەکەی کازمی ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەک لە ژوری دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەکەی مستەفا کازمی ئاشکرای دەکات کە ڕێککەوتنێک لەنێوان پێکهاتەو لایەنە سیاسیەکانی عێراق هەیە بۆ ئەوەی پۆستە وزاریەکانی کابینەی نوێ بەشێوەیەک دابەش بکرێن کە ۱۰ وەزارەت بۆ پێکهاتەی شیعە بێت و ٦ وەزارەتیش بۆ پێکهاتەی سونە و ۳ وەزارەتیش بۆ پێکهاتەی کورد بێت.

هەر بەپێی زانیاریەکانی ئەو سەرچاوەیە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ژمارەی وەزارەتەکانی کورد لە کابینەکە زیاد بکرێت و بەشێوەیەک دابەش بکرێت کە وەزیرێک بۆ پارتی و وەزیرێک بۆ یەکێتی و وەزیرێکیش بۆ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.