پەكەكە هۆشداریەكی توند لەبارەی زینی وەرتێ دەداتە پارتی “تێكدانی ئاسایشی قەندیل و هێنانی چەكی قورس قبول ناكەین”

لەلایەن ستاندار Posted on 240 جار بینراوە

ستاندەر

دوران كەلكان ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەریی پەكەكە لەبارەی رەوانەكردنی هێز و چەكی قورس بۆ زینی وەرتێ هۆشیداریدەداتە پارتی و دەلێت ئەو هەنگاوە بۆ شەڕە.

لە لێدوانێكدا كە میدیاكانی پەكەكە گواستیتیانەوە ناوبراو رایگەیاندووە: ئەو پیلانە لەلایەن ئەمریكا و توركیاوە ئاڕاستە دەكرێت و ئاسایشی قەندیل تێك دەدات، پەكەكە ئەمە قبوڵ ناكات، ئەگەر شەڕیش ڕووبدات، ئێمە هۆكار نین.

كەلكان ئەوەشی گوتووە لە  ٢٠١٩شدا پارتی هەوڵیداوە بە هەمان شێوە لە ناوچەی برادۆست و خنێرە بارەگا دروست بكات، بەڵام دوای هۆشیاركردنەوە هەڵوێستێكی بەرپرسانەی نوواندووە و پاشەكشەی كردووە، ئێستاش جارێكی دیكە دەیانەوێت بەهەمان شێوە پیلانی هێرشێك دابنێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.