باڵوێزی توركیا وردەكاریەكانی لێپێچینەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵی لەبارەی بۆردومانی كەمپی مەخمور ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

ستاندەر

فاتح یەڵدز بالێوزی توركیا لە بەغدا وردەكاریەكانی  لێپرسینەوەكانی كە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەلی كراوە لەبارەی بۆردومانكردنی كەمپی شەهید رۆستەمی كوردانی باكور لە مەخمور ئاشكرادەكات.

ناوبراو راگەیاندووە:” وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی خۆیان دەربریوە لەبارەی بۆردومانی كەمپی مەخمور و بە پێشێلكاری وەسفیان كردوە.

بەڵدز وتوشیەتی” ئەو كەمپە ئێستا كەمپێكی سەربازیە و هەرەشەی بۆ سەر توركیا دروست كردووە، هاوكات هەرەشەشە لەسەر عێراق”.

بالوێزی توركیا وتوشیەتی ئەوەی توركیا كردویەتی بە گوێرەی یاسای نێودەولەتی بەرگری لەخۆكردنە كە بەگوێرەی میساقی نەتەوەیەكگرتووەكان رێگاپێدراوە.

فاتح یەلدز وتوشیەتی بە بەرپرسانی عێراقمان راگەیاندوە كە كەمپەكە ئێستا بۆتە مۆلگەی تیرۆر و پێویستە چارەسەری بكەن و ئێمە رێز لە سەروەری خاكی عێراق دەگرین.

جێی باسە رۆژی چوارشەممەی رابردوو فرۆكەی توركی كەمپی شەهید رۆستەمیان بۆردومان كرد كە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی شەهید بوون.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.