هەوڵێكی سەرۆكی هەرێم بۆ خاوكردنەوەی گرژیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

ستاندەر

نێچیرڤان بارزانی دوای توندبونەوەی ململانێكانی نێوان حیزبەكەی لەگەل یەكێتی دەستی بە چەند هەولێك كردوە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكان.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوكراونەتەوە سەرۆكی هەرێم پەیوەندی بە بەرپرسانی باڵای یەكێتی كردووە بۆ چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بەتایبەت ئەو گرژیانەی لە زینی وەرتێ روویاندا.

جێی باسە نێچیرڤان بارزانی بەپێچەوانەی مەسرور بارزانی، پەیوەندیەكی باشی لەگەل سەركردایەتی ئێستای یەكێتی هەیە، لەكاتی گفتوگۆكانیش بۆ حكومەتی نوێی عێراق، لەگەل لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی قسەی كردووە و بۆچونی ئەوی وەرگرتوە.

ئامانجی نێچیرڤان بارزانی لەو هەوڵانە، دروستكردنی دانیشتنێكی باڵای هاوبەشە لەنێوان جیزبەكەی لەگەل یەكێتی.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.